له‌مێژه کۆماری ئیسلامی به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشوری کوردستان. له ساڵه‌کانی ڕابردوودا به‌رنامه‌ی جۆربه‌جۆری به‌ڕێوه بردوه و به‌پێی نفوزی حیزبه‌کان له نێو خۆدا، هه‌وڵی داوه زه‌ڕبه‌یان لێ بدا. بۆیه ئه‌و حیزبانه که له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا پایه‌گایان زۆرتره، زیاتر که‌وتوونه به‌ر په‌لاماری کۆماری ئیسلامی و، ڕێژیم چ به شێوه‌ی تیڕۆڕ بووبێ و چ به شێوه‌ی پلانی نیزامیی ئاشکرابووبێ، هه‌وڵی داوه زه‌ربه‌ی کاریگه‌ریان لێ بدا.
زۆر نموونه هه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ئیددیعایهمان که ده‌کرێ ته‌نیا ئیشاره به چه‌ند نموونه‌یه‌کیان بکه‌ین: ڕێژیم به‌ر له هه‌مو شتێک ده‌ستی کرد به تیڕۆڕی ڕێبه‌رانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیی تیڕۆڕ کرد. پاشان فشاری هێنا بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا حیزب له شاخه‌کان قه‌ندیل و بهربناری دوور خاته‌وه و له ناوچه‌یه‌کدا که ده‌سڕه‌سی به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاسان نه‌بێ جێگیر بکرێ، که به‌داخه‌وه ئه‌وه‌شی بۆ چۆ سه‌ر.
ڕێژیم که دیتی بزووتنه‌وه‌ی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌روا له‌سه‌ر پێیه و له چالاکی نه‌که‌وتووه، له لایه‌که‌وه ده‌ستی کرد به تیڕۆڕی به‌رفراوان و سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی له حیزبه‌کان تیڕۆڕ کرد که لێره‌شدا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌شی شێری به‌ر که‌وت و سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی ڕێبه‌ریشی تیڕۆڕ کران. به‌وه‌ش جووڵانه‌وه‌ی کورد له پێ نه‌که‌وت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌گی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا داکوتابوو، دیسان به شێوه‌ی جۆراوجۆر خه‌باتی درێژه دا.
کۆماری ئیسلامی، دوژمنی قین له دڵ حه‌جمینی لێ هه‌ڵ گیراو و هێرشێکی نیزامی ڕاسته‌وخۆی به‌رنامه‌ڕیزی کرد و زیاتر له 200 کیلۆمیتر هاته نێو خاکی باشووری کوردستان به هێزێکی چه‌ند هه‌زار که‌سیی ته‌یار به هه‌موو جۆره چه‌کێک هێرشی کرده سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستان. به‌ڵام له‌و هێرشه ئاشکرایهشدا نه‌یتوانی ئامانجی خۆی بپێکێ و به سه‌ر شۆڕییه‌وه گه‌ڕایه‌وه دواوه.
کاتێک دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوماڵی حیزبی دێموکڕاته‌وه و دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو حیزبی دێموکڕات‌دا، کۆماری ئیسلامی زۆرتر ئومێدی به‌وه به‌ست که ئه‌و دوو دێموکراته بکه‌ونه گیانی یه‌کتر و ئه‌و پاڵی لێ بداته‌وه. بۆیه زۆرتر کاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که له ڕێگای ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیه‌وه که‌لێنی به‌ینی ئه‌و دوو دێموکڕاته زۆرتر به‌رین بکاته‌وه و له ئاوی لێڵ ماسی بگرێ. دیاره هه‌مان سیاسه‌تیشی به‌رامبه‌ر حیزبه‌کانی دیکه‌ش که تووشی دابڕان هاتبوون گیرایه به‌ر. به‌ڵام حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبه‌کانی دیکه‌ش به‌و حاڵه‌ش به سیاسه‌تی حه‌کیمانه نه‌یانهێشت ئه‌و دابڕان و جیابوونه‌وانه به‌ره‌و لێکدان و توندوتیژی بڕۆن و لێره‌شدا خه‌یاڵی خاوی ڕێژیم نه‌هاته دی و لێکدابڕانه‌کان مه‌هار کران که حه‌ق وایه ئه‌و شاهیدییه بۆ ڕێبه‌ری و به‌ده‌نه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بدرێ که به شێوه‌یه‌کی حه‌کیمانه به‌سه‌ر که‌ش و هه‌واکه‌دا زاڵ بوون و زۆر هه‌لومه‌رجی دژواریشیان ته‌حه‌ممول کرد تا له کۆتاییدا گرژی و ئاڵۆزییه‌کان له‌و قۆناغه‌وه بۆ قۆناغی وتووێژ له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌دا ڕۆیشت. وه لێره‌شدا هه‌وڵه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی مایه‌پووچ ده‌رچوون. به‌ڵام ڕقێکی تازه‌ی قوڵتر قوڕگی گرت به‌تایبه‌ت نیسبه‌ت به حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که به نه‌رمی و له‌سه‌ره‌خۆیی و سیاسه‌تی عه‌قڵانی توانی ڕۆڵێکی به‌رچاو ببینێ له ئارامکردنه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای حیزبه کوردستانییه‌کان و، هه‌روه‌ها لێدانی پردێکی په‌یوه‌ندیی تازه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و ڕووناکبیران و چالاکانی فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نی و سیاسی به تایبه‌تی. حیزبی دێموکراتی کوردستان چه‌ند کارێکی گرنگی دیکه‌شی کرد: له ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، کوردستانی و ئێرانیشدا هه‌نگاوی زۆرگه‌وره‌ی هه‌ڵێنا و پایه‌گا و جێگایه‌کی باشی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر کرد، که ده‌توانین ئیشاره به پێوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه جیهانییه‌کان و بوون به ئه‌ندامی ئه‌سڵیی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ و پێکهێنانی یه‌کگرتویی له‌گه‌ڵ ده‌یان حیزب و ڕێکخراوی سه‌راسه‌ری و میللییه‌تی ئێرانی و په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان بکه‌ین. ئه‌وه جگه له ئۆرگانیزه‌کردن و به‌ربڵاوکردنی ته‌شکیلات له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و به‌هێزکردنی هێزی پێشمه‌رگه و جووڵاندنی به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌کان.
هه‌ربۆیه کۆماری ئیسلامی له شێتیه‌وه گۆڕا بۆ هاری و به پانه‌وه ده‌ستی کرد به پیلانگێڕان له حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبه‌کانی دی، که دیاره لێدان و لاوازکردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له سه‌رووی هه‌موو به‌رنامه‌کان دانا و به‌مجۆره نیزیک دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌کی سامناکی له قه‌ڵای دێموکڕات‌دا سازمانده‌هی کرد که ئه‌وکاتیش ئامانجه‌که‌ی پێکانی سه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو. وابوو که له بیره‌وه‌ریی شه‌وی یه‌لدادا که ساڵڕۆژی له دایکبوونی دوکتور قاسملوو بوو، دوژمن به هه‌ستکردن به‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب له وێدا به‌شدارن دوو بۆمبی ته‌قانده‌وه. که دیاره سه‌ره‌ڕای شه‌هیدبوونی 5 کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزب و 2 که‌س له هێزی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕێژیم دیسان له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌یدا که لێدانی زه‌ڕبه‌ی کوشنده له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو ناکام مایه‌وه. به‌مجۆره دیسان تیڕۆڕ و پیلانگێری بۆ زه‌برلێدان درێژه‌ی هه‌بوو، چ له دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و چ له دژی حیزبه‌کانی دیکه‌دا.
به‌ڵام هه‌موی ئه‌وانه جوڵانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به چۆکدا نه‌هێنا هیچ، به‌ڵکوو زنجیره‌یه‌ک له چالاکیی سیاسی، دیپڵۆماسی و مه‌ده‌نیی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌ره‌وه‌دا ده‌ستی پێ‌کرد که حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی ئێران ڕه‌قابه‌تێکی سالمی دێموکڕاتیکیان تێدا ده‌کرد و هه‌رکام له‌وان هه‌وڵی ده‌دا مه‌یدانداری بێ رکابه‌ر بێ. که دیاره له‌و مه‌یدانه‌شدا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کاندا سه‌ر و گه‌ردنێ به‌رزتر بوو.
له‌و نێوه‌دا ڕوون و ئاشکرایه که بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌رچه‌ند له نێوبردنی هه‌موو حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ستوری کار دان، به‌ڵام حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی لیسته‌که‌ی دایه. هه‌ربۆیه ئه‌وجاره‌یان له‌به‌ر ده‌سته‌وه‌ستانی چه‌کێکی له سه‌ر حیزب تاقی کرده‌وه که له ڕاستیدا له نێوان ده‌وڵه‌تانیشدا یه‌که‌م گوزینه نییه بۆ تاقیکردنه‌وه، چونکه به پێی قه‌رارداده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی نێوان ئه‌ڕته‌شه‌کانی وهڵاتانیشدا نابێ به‌کار بهێنرێ و ته‌نیا له وه‌ڵامی به‌کارهێنانی چه‌کێکی له‌و بابه‌ته له دژت، ده‌توانی به‌کاری بێنی. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی له دژی کۆبونه‌وه‌ی سیاسیی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به کاری هێنا و به‌و هۆیه‌وه 14 که‌س، له نێویاندا 6 ئه‌ندامی ڕێبه‌ری و چه‌ند کادری به‌وه‌ج و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات و دوو ئه‌ندامی حدکا شه‌هید بوون و زیاتر له 40 که‌س بریندار بوون. هه‌رله‌و ڕۆژه‌شدا به‌ره‌به‌یانی زوو سێ زیندانیی سیاسی کورد له سێداره درابوون و له دوو ڕۆژ دواتری ڕووداوه‌که‌شدا سێ زیندانیی سیاسیی دیکه‌ی له شنۆ و میاندواو له دار دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش کۆڵی به حیزبی دێموکراتی کوردستان نه‌دا و ڕۆژی دواتر پێنج حیزبی ئه‌ندام له ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران‌دا پێکه‌وه و له‌گه‌ڵ چالاکانی نێوخۆ بانگه‌وازی مانگرتنیان کرد له دژی هێرشی مووشه‌کی بۆسه‌ر قه‌ڵای دێموکڕات و له سێداره‌دانی لاوانی کورد. ئه‌وان داوایان له خه‌ڵک کرد که دوکان و بازاڕ دابخه‌ن و نه‌چن بۆ سه‌ر کاره‌کانیان، که له سه‌رانسه‌ری کوردستانی ئێران‌دا وه‌ڵامێکی به‌ربه‌رینی پێ درایه‌وه و کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جارێکی دیکه ڕێژیم و بیروڕای جیهانی تێ گه‌یاند که قورس و قایم له پشت حیزب و ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی خۆی ڕاوه‌ستاوه و کۆماری ئیسلامی قه‌بوڵ نییه و جینایه‌ته‌کانی مه‌حکوم ده‌کا.
دواتر بینیمان ڕێژیم که هلهو مه‌یدانه‌شدا دۆڕا، په‌نای بۆ پیلانێکی دیکه برد و داوای له ده‌وڵه‌تی عێڕاق و هه‌رێمی کوردستان کرد که هێزه کوردییه‌کان له‌و وڵاته وه‌ده‌ر نێن که دیاره تا ئێستا ئه‌وه‌شی بۆ نه‌چووه‌ته سه‌ر و زه‌حمه‌ته بۆشی بچێته سه‌ر. له ئێستادا وه‌ڵامی حیزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌بێ یه‌کگرتنێکی به‌ره‌یی بێ. پێویسته هه‌رچی زووتر حیزبه لێکدابڕاوهکان یه‌ک بگرنه‌وه و به‌ره‌یه‌کی کوردستانیش له نێو هه‌موو حیزبه‌کاندا پێک بێ. ئه‌وه باشترین زامنی سه‌رنه‌که‌وتنی پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامییه. ته‌نیا به‌و ڕێگایه دایه که حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ک ده‌توانن لابیگه‌رییه‌کی باش له ئورووپا و ئه‌مریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ن و، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ببنه هێزێک که هه‌مو لایه‌ک حیسابیان له‌سه‌ر بکا.