لە درێژەی کاردانەوە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە هێرشی هەوایی و مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات کە بۆ بەهۆی شەهیدبوون و برینداربوونی پۆلێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پاڕلەمانی بریتانیا بە جیددی ئەو سەرەڕۆییەی کۆماری ئیسلامیی ئیرانی مەحکوومکرد و، داوای لە کۆڕوکۆمەڵی نێودەوڵەتی کردوە، کە پێش لە دووپاتبوونەوەی ئەو کارەساتانە بگرن.
١٥ نوێنەری پاڕلەمانی وڵاتی بریتانیا لە هەڵویستێکی فەرمیدا ئەو موشەکبارانەیان ئیدانەکردوە و هیوای چاک بوونەوە بۆ بریندارەکانی رووداوەکەیان خواستوە.
ئەو ئەندام پەڕلەمانانە لە نامەکەیاندا ئێشارەیان بەوە کردوە کە موشەکبارانی بنکەی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری وڵاتانە، هەروەها ئەوەیان وەبیر ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی هێناوەتەوە کە ئاسمانی عێراق لەژێر کۆنترۆلی ئەوان دایە، لە ئەگەری وڵامنەدانەوەی بەپەلە بەو دەستدرێژیەی بۆسەر خاکی عێراق، وا لە ئێران دەکات کە بەردەوام بێت لەو کارە تێکدەرانە و دووپات کردنەوەی ئەو کارەساتە!
شیاوی باسە لە درێژەی نامەی ١٥ پاڕلەمانتاری بریتاناییدا، داوا کراوە کە دەوڵەتی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە دەبێ لە گەڵ ڕێکخراوە جیهانییەکان و، نەتەوە یەکگرتووەکان نارەزایەتی خۆیان بەدژی ئەو جینایەتە دەرببڕن و، پێشگیری لە دووپاتبوونەوەی کارەساتی هاوشێوە بکەن.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە رۆژی ١٧ی خەرمانان، حکومەتی بەریتانیا نوێنەری خۆی لە عێراق راسپاردوە، کە لەگەڵ لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان کۆببێتەوەو، نیگەرانی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانە بکات و، هەروەها داوا دەکات کە خاکی عێراق نەبێتە مەیدانی یەکلاکەرەوەی هێزە جیهانییەکان.












