چالاکی بواری مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی ئاشتی نوبێل، شیرین عیبادی، لە وتوێژێکدا وێڕای مەحکووم‌کردنی هێرشی هەوایی و مووشەک‌بارانی بنکەی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەبارەت بارودۆخی کورد لە کوردستانی ئێران کۆمەڵێک خاڵی پێوەندی‌دار بە پێشێل‌کرانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان خستەبەرباس.
شیرین عیبادی لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کوردستان ٢٤ ، وێڕای مەحکووم‌کردنی نوێترین کردەوەی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی و مووشەک‌بارانی قەڵای دێموکرات و هەروەها لە سێدارەدانی چەندین لاوی کورد، لە حەوتووی ڕابردوودا، باسی لە چەوساونەوەی گەلی کورد لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کرد و، گوتی: کورد لە ئێران دووجار دەچەوسێتەوە.
شیرین عیبادی بە باس کردن لە بارودۆخی ئێران و بەتایبەتی کوردستان لەو بارەوە گوتی: كورد له ئێران‌دا دووجار بێبه‌ش بووه له مافه‌كانى، جارێك وه‌ك هه‌موو هاووڵاتييه‌كى ئێران و، جارێكيش وه‌ك يه‌كێك له گه‌له‌كانى ئێران.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی‌دا بە باس کردن لە کێشە وگرفتەکانی گەلی کورد لە ئێران لەو پێوەندییە‌دا ڕایگەیاند:
كورد لە ئێران جگه له‌و كێشانه‌ى هه‌موو خه‌ڵكى ئێران هه‌يانه، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ديكه‌يان هه‌يه. يه‌كێك له‌و كێشانه ئه‌وه‌يه رێگه‌يان پێ نادرێت به زمانى دايك بخوێنن. ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌ستوورى ئێران رێگه‌ى به‌وه داوه. دواى 40 ساڵ له دانانى ده‌ستوور، حكومه‌ت ئاماده نييه جێبه‌جێى بكات. زۆربه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كان هى گه‌لانى ئێرانه. ئێران له ناوچه‌كانى كوردستان زۆر به كه‌مى سه‌رمايه‌گوزاری ده‌كات. به هۆى نه‌بوونى هەلی كاره‌وه، هه‌ندێك خه‌ڵك، ناچارن كۆڵبه‌رى له ناوچه سه‌خته‌كان بكه‌ن. جگه له‌وه هيچ كارێكى ديكه‌يان نييه. حكومه‌ت به‌وان ده‌ڵێت قاچاغچى و ته‌قه‌يان لێده‌كات و ده‌يانكوژێت. كاتێكيش ناڕه‌زايه‌تى ده‌رده‌بڕن، ده‌ڵێن قاچاغچى، ئه‌گه‌ر بڵێين ئه‌و كاره ياسايى نييه، خۆ ده‌بێت به ياسا رێگرى بكرێت، نه‌ك بكوژرێن. ئه‌وه چ ده‌سه‌ڵاتێكه!؟ ئه‌وه وايكردووه، كورده‌كانى ئێران ناڕازيتر بن له خه‌ڵكى ديكه. ئه‌م ناڕه‌زايه‌تييانه هه‌ندێكجار له‌سه‌ر شه‌قام و به شێوه‌ى توندتر خۆى ده‌ربڕيوه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كورده‌كان باشتر بوايه، ئێمه كوردستانێكى ئاراممان ده‌بينى.
شیرین عیبادی لە بەشێکی دیکەی لە قسەکانی‌دا ئاماژەی بە هێرشی هەوایی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە سێدارەدانی لاوی کورد کرد و ڕایگەیاند؛ئێران به‌و ره‌فتارانه‌ى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى ناديار هه‌نگاو ده‌نێ.