دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی کوردستان به کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به تێرۆری دوکتور قاسملوو له 22 ی پوشپه‌ڕدا، له کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له شاره‌کانی کوردستان وه‌ڵامی بانگه‌وازی حیزبی دێموکڕات درایه‌وه‌و چولبوونی شهقامو بازاڕ له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان به سیمای شاره‌کانه‌وه دیار بووه.
به‌پێێ ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری سه‌رده‌شت بۆ ڕێزگرتن لە یادو بیروه‌ریی رێبەری مەزن دکتور قاسملو و محکومکردنی تیروری دوکتور قاسملوو به‌هۆی کوماری ئیسلامی‌و بە دەنگە وەهاتنی مانگرتن بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدان دوکان و بازاڕ تا ڕادەیەکی بەرچاو لە سەردەشت داخران‌و جموجۆڵی خەڵکیش کەم بووە، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا که هێزەکانی ڕێژیم فشارێکی زۆریان خستوتە سەر خەڵک‌و چاودێریی ناو بازاڕ دەکەنو دوکانە داخراوەکان نیشان ده‌کەن.
له شاری مه‌هابادیش خه‌ڵک به ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ مه‌حکومکردنی تێرۆری دوکتور قاسملوو هاتنو به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی ڕۆژی 22 ی پووشپه‌ڕ خه‌ڵک شه‌قامه‌کانیان چۆڵ کرد‌و دوکان‌و بازار له به‌شێکی زۆری شار نه‌کرانه‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هاتوچۆی خهڵکو ماشێن له‌و ڕۆژه له ئاستی شاردا یه‌کجار که‌م بووه‌و بایکۆتکردنی بازاڕ‌و شه‌قام به سیمای شاره‌وه دیاره.
هه‌روه‌ها خه‌ڵکی شاره‌کانی سنە، کامیاران و کرماشانیش به‌ره‌و پیلی بانگه‌وازی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه چوون‌و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە کامیاران، سنە و کرماشانه‌وه به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕات گه‌یشتوون، نێوشارو بازار لە شارەکانی سنەو کامیاران، خەڵوەت بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته بە نیسبەت ڕۆژانی ڕابردووەوە، ڕێژەیەکی کەمی خەڵک لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان به‌رچاو که‌وتوه‌و لە کرماشانیش بە تایبەتی دوو شەهرەکی موسەددیقو فیردەوسی خەلوەت بوون‌و کەم هاتوچۆ.
لە کامیاران، سنەو دوو شەهرەکی فیردەوسی و موسەددیقی کرماشان، جگە لەوەی کە خەڵکێکی زۆر کەم لە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا بیندراون، هاتوچۆی ماشێنە شەخسییەکانیش زۆر کەم بووە. دیارە هێزە ئەمنییەتییەکانی بە لیباسی ڕەسمی و هەر وەها بە لیباسی شەخسییشەوە، حوزوورێکی بەرچاویان لە شەقامەکان، چواڕڕێیەکاندا بووه‌و بە توندی وەزعەکەیان لە ژێر چاوەدیڕی گرتبوو.
هه‌روه‌دا شاری پیرانشاریش کە لە بەرزراگرتنی یادی د.قاسملووی مەزن‌و مەحکوومکردنی تاوانی ڤییەن دا هەمیشە، لە ڕیزی پێشەوە دابوو، ئەمساڵیش بە نۆرەی خۆی‌و سەرەرای بارودۆخی تەواو ئەمنییەتیی ئەو شارە و میلیتاریزە بوونی ناوچەکان بە هیزی نیزامی، بە پێشوازی بانگەوازی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە چوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە، شەقام‌و بازاریان بایکوت کرد‌و لە ماڵەکانیان نەچوونە دەرەوە.
له شاری بۆکانیش هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه که به‌شێکی زۆری دوکان‌و بازار له‌و شاره له شه‌قامی سه‌ره‌کیی شار، له ئه‌سکه‌نده‌ری تا فه‌رمانداری نه‌کرانه‌وه‌و خه‌ڵک به که‌می هاتوچۆی نێوشاریان کردوه.