له ڕۆژی ٢٢ی پووشپهڕدا شەقامو بازاڕی پیرانشار چۆلو بێدهنگ بوون.
بهپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تهشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شاری پیرانشار کە لە بەرزراگرتنی یادی د.قاسملووی مەزنو مەحکوومکردنی تاوانی ڤییەن دا هەمیشە، لە ڕیزی پێشەوە دابوو، ئەمساڵیش بە نۆرەی خۆیو سەرەرای بارودۆخی تەواو ئەمنییەتیی ئەو شارە و میلیتاریزە بوونی ناوجەکان بە هیزی نیزامی، بە پێشوازی بانگەوازی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە چوو.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە، شەقامو بازاریان بایکوت کردو لە ماڵەکانیان نەچوونە دەرەوە.