ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست به توندی هێرشی هه‌وایی و موشه‌کی بۆسه‌ر باره‌گای ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له باشوری عێڕاق و له هه‌مان کات دا له سێداره‌دانی سێ لاوی کورد مه‌حکوم ده‌که‌ین.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆمان ده‌نێرین بۆ که‌س وکار و هاوڕییانی قوربانیان و هاوده‌ردی ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌ی که له‌و هێرشه دا زیانیان پێ گه‌یوه.
ڕۆژی شه‌ممه 8ی سیپتامبر سه‌عات 10:45 ده‌قیقه باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان درایه به‌ر هێرش له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه.
ئامانجی هێرشی هه‌وایی و موشه‌کیی پلینۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندی بو که له باره‌گای سه‌ره‌کی حیزب به‌ڕێوه ده‌چو.
له کاتی هێرشه‌که‌دا و له دوای هێرشه‌که‌ش فرۆکه بێ سه‌رنشین به ئاسمانی شاری کۆیه‌دا که له نیزیک باره‌گای حیزبه، ده‌خولانه‌وه.
چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و هیرشه‌دا کوژراون و بریندار بوون.
ئێمه به په‌له داوای ده‌خاله‌تی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌که‌ین هه‌نگاو هه‌ڵێنن بۆ وه‌ستاندنی کوشتار و له سێداره‌دانی خه‌ڵکی سیفیل له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه.
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست هه‌میشه تێده‌کۆشێ له دژی توندئاژۆ دواکه‌وتوه‌کان، له دژی هه‌ڵاواردن و ناعه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ جیهانێکی پڕ له ئاشتی ئهوتو که دانیشتوانه‌که‌ی بتوانن ژیانی خۆیان بنیات بنێن به ڕێگایه‌کی دڵخۆشکه‌ر دا.
لینکی سەرەکیی بابەت:
Condemning air and missile attack to the headquarter of Kurdistan Democratic Party!