مام قاسم په‌روینی، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٢ ی پووشپه‌ڕ مام قاسم په‌روینی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و تێکۆشه‌ری ماندوونه‌ناسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کت‌وپڕ ماڵاوایی له ژیان کرد‌و کۆڕی هاوسه‌نگه‌رانی بهجێهێشتو تێکه‌ڵ به کاروانی نه‌مرانی حیزبی دێموکڕات بوو.
مام قاسم په‌روینی خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندی نه‌غه‌ده‌و ٦٩ ساڵی ته‌مه‌ن بوو. ئه‌و ساڵی ٥٨ ی هه‌تاوی بوو به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات‌و ٣٦ ساڵ له ته‌مه‌نی پڕ سه‌روه‌ریی خۆی له ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا به خزمهتو تێکۆشان بۆ حیزب‌و نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌سه‌ربرد.
ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی ماوه‌ی ژیان‌و پێشمه‌رگایه‌تیی خۆی له ڕادیۆ ده‌نگی کوردستاندا برده سهرێو نموونه‌ی مرۆڤێکی شۆڕشگێر، به ئه‌خلاق، تێکۆشه‌رو ماندوونه‌ناس بوو.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی مام قاسم کۆڕێکی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا به‌ڕێوه‌چوو. له‌و کۆڕه‌دا
قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بایه‌خه‌وه باسی له ژیان‌و به‌سه‌رهاتی مام قاسم کرد‌و ڕۆڵوکاریگهریی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی له نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا به‌رز نرخاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری مام قاسم ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خهمو ماته‌میان ده‌زانێ.