خه‌ڵکی مه‌هابادی زامدار به ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ مه‌حکومکردنی تێرۆری دوکتور قاسملوو هاتن.
له ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملووی نه‌مرو هاوڕێیانی له ڤییه‌ن به ده‌ستی تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی خه‌ڵکی مه‌هاباد به پێشوازی له بانگه‌وازی حیزبی دێموکڕات کۆماری ئیسلامی‌یان مه‌حکوم کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٢ ی پووشپه‌ڕ خه‌ڵک شه‌قامه‌کانیان چۆڵ کرد‌و دوکان‌و بازار له به‌شێکی زۆری شار نه‌کرانه‌وه. ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ هاتوچۆی خهڵکو ماشێن ئه‌مڕۆ له ئاستی شاردا یه‌کجار که‌م بووه‌و بایکۆتکردنی بازاڕ‌و شه‌قام به سیمای شاره‌وه دیاره.