دوێنێ سێشەممە و شەوی ڕابردوو تۆفان و باهۆز شاری کرماشان و چەند ساری دیکەی ئەو پارێزگایەی گرتەوە و زیان و خەسارەتی گەیاندە خەلکی ئەو شارە. بەپێی راپۆرتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو باهۆزە لە شارەکانی ڕەوانسەر، سەلاسیباوەجانی، هەڵەشیی و شائاباد زیانی کەمتری بەدواوە بووە وکەشو هەوای شارەکان تۆزاویی، هاوڕێ لەگەل بای تووندە. هەروەها بەهۆی لێدانی بروسکە بەشێک لە لەوەڕگەکان و زۆوییە کشتوکاڵییەکانی دەورووبەری “سەراونیلووفەر” تووشی ئاگرکەوتنەوە و سووتان کردووە.
شایانی باسە ستادی قەیران و ناوەندە فریاگوزارییە خێراکان، لەو پێوەندییەدا هیچ دژکردەوەیوکییان نەنواندووە و تا ئامادە کردنت ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لە ڕادەی زیان و خوسارەتی گیانی و مالی ئەو باهۆزە بەدەستەوە نییە. بەڵام ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هاتووە نیشاندادا کە لە چەند گەرەکێکی کرماشان دارەکان لە ڕیشەوە هەڵکەندراون و چەند دووکانێکیش زیانیان پێگەیشتووە.
ئەمە لەحالێکدایە کە باروودۆخی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای کرماشان زۆر خراپە و وەک باسکراوە ئەو باهۆزە بەشێک لە چادرو خێمەکانی لێقەوماوانی هەڵتەکاندووە.