چالاکێکی مەزهەبی لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاحاتییەکانەوە دەسبەسەرکرا. ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان چالاکێکی مەزهەبی ئەو شارە بە نێوی عیزەددینی لایقی تەمەن ٣٤ سالان بە تاوانی ڕخنەگرتن لە ئیدارەی ئەماکێن، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ناوبراو رخنەی لە ئیدارەی ئەماکن گرتووە کە بۆ دەبێ لە کاتی ماتەمینی شێعەکان بە زۆرەملێ دەیانەوێت یەکە بازرگانییەکان لە هێندێ ناوچەدا کە کەمایەسییە مەزهەبییە ناشێعەکانیان تێدایە، دابخرێت”.
ساڵی ڕابردوودا، ئەم چالاکە مەزهەبییە، پاش سەردانی وڵاتانی عەرەبی و چاوپێکەوتن لەگەڵ هێندێک لە زانایانی سوننی مەزهەب، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە “گرووپە سەلەفییەکان”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لێ کرا.
شایانی باسە لە دوای مانگرتنی سەرانسەری شارەکانی کوردستان جگەلەوەی دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراون، لە زۆربەی شارەکان کاسبکاران و دووکانداران بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و ئەماکێن کراون و هەڕەشەی تووندیان لێکراوە کە نابێ بە شێوەی گشتی و بۆ پشتیوانی لە بەوتەی ئەوان” دژە شۆڕش” دووکان و بازارەکان داخەن.