هاوکات لە گەڵ سالڕۆژی تێرۆری شەهید دوکتور سادق شەڕەفکەندی وهاوڕێیانی بە دەستی کۆماری ئیسلامی، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا یادی نوێترین شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ بەرز ڕاگیرا.
لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێموکراتپەروەری شنۆ، بە بۆنەی ساڵڕۆژی کردەوەی تیرۆریستی میکۆنووس و، هەروەها هێرش بۆ سەر قەڵای دێموکرات و، شەهیدانی ١٧ی خەرمانان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبردو، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان سەلماند.
تێکۆشەرانی شنۆیی شەوی ٢٦ی خەرمانان بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ڕێبەر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.