لە شارەکانی سنەو نەغەدە بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٢ ی پووشپەر کارو چالاکیی تەبلیغی کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامانو لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سنەو نەغەدە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی رێبەرانی شەهیدو تراکتی تەبلیغیی حیزب یادو بیرەوەریی شەهید قاسملووی نەمریان بەرز ڕاگرتوە.
ئەو شوێنانەی لە سنە چالاکی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
شەقامەکانی ئاروین، مەردوخ، سەفەری، مێعراج، جامی، ئەردەڵان، گەڕەکەکانی تازاوا، قەتارچییان، بڵواری کرماشان، حاجیاوا، موبارەکئاوا، پارکی خەسراوا، شەقامەکانی ئەسلیی شاری سنه وەک “دەور مەیان” و “مەیدان ئیقبال”
لە شاری نەغەدەش، دلسۆزانی حیزبی دیموکراتو دۆستانو هۆگرانی رێگاو ئامانجەکانی د.قاسملوو، بە شێوەیەکی بەربڵاو کاری تەبلیغییان کردوەو شەقامەکانی قادری، شێخ شەلتوت، حاج خدر و شەقامی “معلم”یان بە وێنەی شەهیدانو تڕاکتی تەبلیغیی حیزب ڕازاندۆتەوە: