خه‌ڵکی خه‌باتگێر و تێکۆشه‌ری کوردستان!
گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران!
بیست و شه‌ش ساڵ له‌وه پێش له رۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٨(١٣ی ژوئیه‌ی ١٩٨٩)دا رێبه‌ری ناوداری کورد و سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، د. عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، عه‌بدولڵای قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و د. فازڵ ره‌سووڵ دۆستی حیزبی دیموکرات له ڤیه‌ن پێته‌ختی ئوتریش له لایه‌ن تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه شه‌هید کران. د. قاسملوو و هاوڕێیانی له کاتی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا و به ده‌ستی ئه‌و تێرۆریستانه‌ی له به‌رگی دیپلۆماسیدا له لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه نێردرابوون، شه‌هید کران.
تێرۆری د. عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو زه‌برێکی قه‌ره‌بوونه‌کراوی له بزووتنه‌وه‌ی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئێران به گشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستان و کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی دا. چونکه د. قاسملوو له کاریگه‌رترین و شاره‌زاترین که‌سایه‌تییه‌کانی نێوریزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی بوو. به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبی دیموکرات ببوو به گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین هێزی سیاسیی کورد،و کوردستان ببوو به به‌هێزترین و پته‌وترین سه‌نگه‌ری دیفاع له ئازادی له ئێران‌دا.
د. قاسملوو چ له رێبهرایهتیکردن و داڕشتنی سیاسه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و چ له بهرهڕووببوونهوه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌کانی ناوچه‌دا که‌سایه‌تییه‌کی به بڕشت و شوێندانه‌ر بوو. له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ناودار ده‌نگی ده‌بیسرا و له تریبوون و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وییه‌کاندا توانیبووی به‌باشی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی بنده‌ست و مافخوراوی کورد بکا و ده‌یتوانی زۆر به باشی بیروڕای گشتیی جیهان له نێوه‌ڕۆکی کۆنه‌په‌رستانه و دژیگهلیانهی کۆماری ئیسلامی بگه‌یه‌نێ.
خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان!
د. قاسملوو له کاتێکدا رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی به ئه‌ستۆوه گرت که ئه‌م حیزبه پاش شکستی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ٤٧ ـ ١٣٤٦ به هۆی لاوازی و په‌رش و بڵاویه‌وه له دژوارترین قۆناغه‌کانی مێژووی خۆی دابوو. د. قاسملوو بوو که به لێزانیه‌وه بناخه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ی داڕشته‌وه و خه‌ت و رێبازی سیاسیی بۆ دیاری کرد. بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی قاسملوو ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رینیان ئێستاش له به‌رنامه‌ی سیاسیی ئه‌م حیزبه‌دا هه‌یه.
د. قاسملوو باوه‌ڕێکی قووڵی به پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی هه‌بوو و ئه‌و باوه‌ڕه هیچ کات رێگای نه‌دا که رێز و خۆشه‌ویستیی ئه‌و له حیزبه‌که‌ی و له بزووتنه‌وه‌ی کورددا په‌ره به فه‌رهه‌نگی “تاکپه‌رستی” و “تاکڕه‌وی” بدا. دیموکراسی له لای د.قاسملوو ته‌نیا تاکتیک یان گوتارێکی سیاسی نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌و دیموکراسیی به “ماهییه‌ت” و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی حیزبی دیموکرات ده‌زانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که باوه‌ڕی به سوسیالیزم و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو، حیزبی دیموکراتی به نوێنه‌ری چینێکی تایبه‌ت نه‌ده‌زانی و هیچ کات پێی وا نه‌بوو که ده‌بێ حیزبه‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئیدئۆلۆژییه‌کی تایبه‌تی بکا. ئه‌و پێی وابوو دیموکراسی کۆی هه‌موو چین و توێژه‌کان و ئیدئۆلۆژییهکانه. ئه‌و فره چهشنییه ئێستاش له ته‌شکیلاتی حیزبی دیموکرات‌دا حاکمه و دیموکراسی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی خاڵی هاوبه‌ش و چه‌تری هاوبه‌شی هه‌موو جیاوازییه‌کانه.
د. قاسملوو پێی وا بوو دیموکراسی و سوسیالیزم نه‌ک هه‌ر دژی یه‌کتر نین به‌ڵکوو ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. له سه‌رده‌می جیهانی دوو جه‌مسه‌ریدا له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له دنیای سهرمایهداریداو عه‌داڵه‌تی سیاسییش له به‌ره‌ی سۆسیالیستیی مه‌وجوود له‌و کاتدا غایب بوون. وه‌ک بۆخۆی ده‌یگوت کۆمه‌ڵگای داهاتوو هه‌م ده‌بێ نانی هه‌بێ بێ و هه‌م گووڵی سوور. ئه‌و پێی وابوو که کورد وێڕای مافه دیموکراتیک و نهتهوایهتییهکانی له داهاتوودا ده‌بێ خاوه‌نی سیستمێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ. د. قاسملوو توانی ئه‌و ئامانجه ئینسانی و دادپه‌روه‌رانه‌یه بێنێته نێو ئه‌ده‌بیاتی ساسیی حیزبی دیموکرات که به شانازییه‌وه ئه‌م حیزبه ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه سووره.
د. قاسملوو هه‌رکه رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دیموکراتی به‌ده‌سته‌وه گرت، به شاره‌زایی و لێزانییه‌کی ته‌واوه‌وه بناخه‌کانی دیپڵۆماسیی حیزبه‌که‌ی داڕشت. سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان و به‌رژه‌وه‌ندیی کورد چ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و چ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانی و ناوچه‌ییه‌کاندا له پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌کانی ئه‌م دیپڵۆماسییه بوون. له تریبوون و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وییه‌کاندا به راشکاوی و به ده‌نگی به‌رز سه‌رنجی بیر‌و ڕای گشتیی جیهانی بۆ لای کێشه‌ی کورد به گشتی راده‌کێشا. هه‌وڵی بێ وچانی وی بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆست بۆ کورد هیچ کات نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و پێوه‌ندییه به زیانی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان ته‌واو بێ. د. قاسملوو به راشکاوی ده‌یگوت، دۆستایه‌تی ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بوو دۆستایه‌تی فیدای قازانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانمان ده‌که‌ین. ئه‌م پێوه‌ندییانه نه‌ک هه‌ر نه‌ببوونه هۆی دوورکه‌تنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات له بزووتنه‌وه‌ی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، به‌ڵکوو هه‌وڵی حیزبی دیموکرات بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌کانیان به گوڕتریش ببوو. ئه‌م دیپڵۆماسییه یه‌کێک له لاپه‌ڕه هه‌ره زێڕینه‌کانی حیزبی دیموکراته که د.قاسملوو بناخه‌دانه‌ری بوو.
گرێدانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کورد به خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست و بێ ماف و راکێشانی سه‌رنجی بیروڕای گشتیی جیهان بۆلای خه‌باتی ره‌وای کورد له پره‌نسیپه‌کانی دیپلۆماسیی ئه‌و بوون. ئه‌و پێی وابوو گه‌یاندنی هاواری مه‌زڵوومییه‌تی کورد به بیروڕای گشتیی جیهان رێگه له‌وه ده‌گرێ که نه‌ته‌وه‌ی کورد له بێده‌نگی و له سانسۆردا خه‌فه بکرێ و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ له سه‌رکوت و قه‌ڵاچۆکردندا پاشه‌کشه به رێژیمه‌کان بکا.
د. قاسملوو توانی گومانی ناته‌بایی له نێوان “ئێرانی‌بوون” و “کوردبوون”دا بڕه‌وێنێته‌وه. ئه‌و هه‌م به ئازایه‌تی و هه‌م به لێزانی له لایه‌ک هێزه ئێرانییه‌کانی له‌وه گه‌یاند که دۆستایه‌تیی حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان مافێکی ره‌وایه و هیچ چه‌شنه ناته‌باییه‌کی له‌گه‌ڵ مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی کورد له ئێران‌دا نیه، له لایه‌کی دیکه‌ش خه‌بات له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له چوارچێوه‌ی ئێڕان‌دا هیچ چه‌شنه ناته‌باییه‌کی له‌گه‌ڵ بیری نه‌ته‌وه‌یی کور دا نیه. ئه‌و له کاتێکدا که پێی وابوو کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک مافی خۆیه‌تی چاره‌نووسی خۆی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ ـ ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ـ دیاری بکا، به‌ڵام له‌رووی واقیعبینیی سیاسییه‌وه پێی وابوو که هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌بێ هه‌وڵ بدا له چوارچێوه‌ی وڵاتی خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌وڵ بدا. هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری بزووتنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له کاروباری پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی به ره‌وا نه‌ده‌زانی.
د. قاسملوو له کاتێدا به ده‌ستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر مێزی وتووێژ شه‌هید کرا که باوه‌ڕێکی قووڵی به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له رێگای وتوێژه‌وه هه‌بوو و تێرۆریزمیشی به هه‌موو شکڵ و شێوه‌کانیه‌وه ره‌ت ده‌کرده‌وه. د. قاسملوو وێڕای ئه‌وه‌ی به داخ بوو له‌وه‌که کرده‌وه تێرۆریستییه‌کان سه‌رنجی بیروڕای گشتیی جیهان زیاتر راده‌کێشن، هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستیی مه‌حکووم ده‌کرد. به راشکاوی ده‌یگوت، ته‌یاره رفاندن، بۆمب دانانه‌وه و بارمته گرتن هه‌رچه‌ند ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆریان هه‌یه به‌ڵام له لایه‌ن حیزبی ئێمه‌وه مه‌حکوومه. د. قاسملوو بۆ گه‌یشتن به ئامانج هه‌موو وه‌سیله‌یه‌ک و هه‌موو تاکتیکێکی به ره‌وا نه‌ده‌زانی، پێی وابوو به‌کارهێنانی تاکتیک و وه‌سیله‌ی ناڕه‌وای وه‌ک تێرۆر، حیزبی دیموکرات له ئامانجه ئینسانی و دیموکراتیکه‌کانی دوور ده‌کاته‌وه.
هێزو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی دژی تێرۆریزم له سه‌رانسه‌ری جیهان!
خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستان!
له کاتێکدا یادی ٢٦ساڵه‌ی تێرۆری د. قاسملوو و هاوڕێیانی ده‌که‌ینه‌وه که تێرۆریزم گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان و گیانی ئینسانه‌کان. حیزبی دیموکرات پێی وایه ئه‌وه‌نده‌ی هێزه تێرۆریسته‌کان مه‌ترسیدار و به به‌رنامه‌ن، وڵاتان و هێزه دژی تێرۆریستییه‌کان به‌رنامه‌یه‌کی روون و شێلگیرانه‌یان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له دژی تێرۆریزم دا نیه. رادیکالیزمی مه‌زهه‌بی که هه‌وێنی تێرۆریزمی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه یه‌که‌م بڵێسه‌کانی له کۆماری ئیسامییهوه هه‌ستان و یه‌که‌م قوربانییه‌کانی ئازادیخوازنی ئێرانی به تایبه‌تی تێکۆشه‌رانی کورد بوون. وڵاتی ئوتریش و وڵاتانی دیکه‌ش به‌بێ ته‌فاوه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ په‌روه‌ندی تێرۆی د.قاسملوو کرد و حه‌ساسییه‌تی ئه‌م شه‌پۆله له تێرۆریزمیان ده‌رک نه‌کرد. ئێستاش که 26 ساڵ له‌و تێرۆره تێپه‌ڕیوه، به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌م تێرۆره و ته‌راتێنی تێرۆریسته‌کان به وڵاتانی جیهان له به‌رگی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامی‌دا نیشانه‌ی زه‌ق و ئاشکرای لاوازیی وڵاتانی هه‌ڵگری ئاڵای دژه تێرۆریزمه. لانی که‌م نیشانه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی دژبه‌یه‌ک و ناته‌با له‌گه‌ڵ رێژیمێکی تێرۆریست په‌ره‌وه‌ری وه‌ک کۆماری ئیسلامییه و گه‌ڵاڵه داڕێژه‌رانی ئه‌م تێرۆره له کۆماری ئیسلامی‌دا ئێستاش له بازنه‌ی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاتدان. له‌سه‌ر هێز و وڵاتانی به‌ره‌ی دژه تێرۆره که تێرۆریزم له ته‌واوه‌تیی خۆیدا و له هه‌ر شکڵ و شێوه‌یه‌کدا مه‌حکووم بکه‌ن له به‌رامبه‌ریدا رابوه‌ستن. ئه‌و کاته‌یه که تێرۆریزم پێشی پێ ده‌گیرێ و کۆنترۆڵ ده‌کرێ.
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
حیزبی دێموکراتی کوردستان له 26ساڵه‌ی تێرۆری د. قاسملوو و هاوڕێیانیدا په‌یمانی وه‌فاداری به ئامانج و رێبازی د. قاسملوو نوێ ده‌کاته‌وه و ئه‌و گوتار و سیاسه‌ت و پره‌نسیپانه‌ی د. قاسملوو هێنانیه نێو حیزبی دێموکرات و بزووتنه‌وه‌ی کورده‌وه، له‌سه‌ریان سووره و پێیان وه‌فاداره. حیزبی دێموکرات و تێکۆشه‌رانی کورد خۆیان به قه‌رزداری ده‌رس و ئامۆژگارییه‌کانی مامۆستای خۆیان د. قاسملوو ده‌زانن و قاسملوو هه‌تا سه‌ر له بیر و زه‌ینی نیشتیمانپه‌روه‌رانی کورد و تێکۆشه‌رانی دێموکرات‌دا زیندوویه.
سڵاو له یاد و ناوی د. عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، کاک عه‌بدولڵای قادری ئهزهر و د. فازڵ مه‌لا ره‌سووڵ.
شکست و سه‌رشۆڕی بۆ رێژیمی تێرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی و هێزه تێرۆریستییه‌کانی چه‌شنی ئه‌و.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٤(١٣ی ژووئیه‌ی ٢٠١٥)