حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی ڤییه‌نی به‌رزڕاگرت.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه، ٢١ی پووشپه‌ر به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌ی دوکتور قاسملوو لادرا.
ئه‌و ڕێوره‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕهقیبو راگرتنی چه‌ند ساتێک بێدهنگیو به‌پێوه وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هید قاسملوو و هاوڕێیانی ده‌ستی پێکردو له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌کاندا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه؛ له‌لایه‌ن کاک مسته‌فا مه‌لوودی، جێگری سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه پێشکێش کرا.
له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرات‌دا به ئاماژه به ڕۆڵ‌و که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورددا هاتبوو که د. قاسملوو له کاتێکدا رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی به ئه‌ستۆوه گرت که ئه‌م حیزبه پاش شکستی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ٤٧ ـ ١٣٤٦ به هۆی لاوازی‌و پهرشو بڵاویه‌وه له دژوارترین قۆناغه‌کانی مێژووی خۆی دابوو. ئه‌وه د. قاسملوو بوو که به لێزانیه‌وه بناخه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ی داڕشته‌وه‌و خهتو رێبازی سیاسیی بۆ دیاری کرد‌و بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی قاسملوو ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رینیان ئێستاش له به‌رنامه‌ی سیاسیی ئه‌م حیزبه‌دا هه‌یه.
له‌و به‌شه له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب‌دا هاتبوو که د. قاسملوو هه‌ر که رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دیموکراتی به‌ده‌سته‌وه گرت، به شارهزاییو لێزانییه‌کی ته‌واوه‌وه بناخه‌کانی دیپڵۆماسیی حیزبه‌که‌ی داڕشت. سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان‌و به‌رژه‌وه‌ندیی کورد چ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رو چ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانی‌و ناوچه‌ییه‌کاندا له پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌کانی ئه‌م دیپڵۆماسییه بوون. له تریبوونو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وییه‌کاندا به ڕاشکاویو به ده‌نگی به‌رز سه‌رنجی بیر‌و ڕای گشتیی جیهانی بۆ لای کێشه‌ی کورد به گشتی ڕاده‌کێشا. هه‌وڵی بێوچانی وی بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆست بۆ کورد هیچ کات نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و پێوه‌ندییه به زیانی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان ته‌واو بێ.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که د. قاسملوو توانی گومانی ناته‌بایی له نێوان “ئێرانی‌بوون” و “کوردبوون”دا بڕه‌وێنێته‌وه. ئه‌و هه‌م به ئازایهتیو هه‌م به لێزانی له‌لایه‌ک هێزه ئێرانییه‌کانی له‌وه گه‌یاند که دۆستایه‌تیی حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان مافێکی ره‌وایه‌و هیچ چه‌شنه ناته‌باییه‌کی له‌گه‌ڵ مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی کورد له ئێران‌دا نیه، له لایه‌کی دیکه‌ش خه‌بات له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له چوارچێوه‌ی ئێڕان‌دا هیچ چه‌شنه ناته‌باییه‌کی له‌گه‌ڵ بیری نه‌ته‌وه‌یی کور دا نیه. ئه‌و له کاتێکدا که پێی وابوو کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک مافی خۆیه‌تی چاره‌نووسی خۆی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ ـ ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ـ دیاری بکا، به‌ڵام له‌رووی واقیعبینیی سیاسییه‌وه پێی وابوو که هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌بێ هه‌وڵ بدا له چوارچێوه‌ی وڵاتی خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌وڵ بدا. هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری بزووتنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له کاروباری پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی به ڕه‌وا نه‌ده‌زانی.
له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا هاتبوو که د. قاسملوو له کاتێدا به ده‌ستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر مێزی وتووێژ شه‌هید کرا که باوه‌ڕێکی قووڵی به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له رێگای وتوێژه‌وه ههبووو تێرۆریزمیشی به هه‌موو شکڵ و شێوه‌کانیه‌وه ڕه‌ت ده‌کرده‌وه.
له کۆتایی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتبوو که حیزبی دێموکراتی کوردستان له ٢٦ ساڵه‌ی تێرۆری د. قاسملوو‌و هاوڕێیانیدا په‌یمانی وه‌فاداری به ئامانج و رێبازی د. قاسملوو نوێ ده‌کاته‌وه و ئه‌و گوتار‌و سیاسه‌ت و پره‌نسیپانه‌ی د. قاسملوو هێنانیه نێو حیزبی دێموکرات‌و بزووتنه‌وه‌ی کورده‌وه، له‌سه‌ریان سووره‌و پێیان وه‌فاداره. حیزبی دێموکرات‌و تێکۆشه‌رانی کورد خۆیان به قه‌رزداری دهرسو ئامۆژگارییه‌کانی مامۆستای خۆیان د. قاسملوو دهزاننو قاسملوو هه‌تا سه‌ر له بیر‌و زه‌ینی نیشتیمانپه‌روه‌رانی کورد‌و تێکۆشه‌رانی دێموکرات‌دا زیندوویه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵلا حهسهنزادهوه په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌ی دوکتور قاسملوو لادرا. مامۆستا له وتاری خۆی به‌بۆنه‌ی په‌ره‌ده‌لادان له په‌یکه‌ره‌ی دوکتور قاسملوو که‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی لاو شۆڕش ئاهی، کوڕی شه‌هید قادر ئاهی دروست کراوه، له‌گه‌ڵ ده‌سخۆشی له هونه‌رمه‌ند شۆڕش ئاهیو له سه‌ر کاره‌که‌ی دوا.
مامۆستا حه‌سه‌نزاده پاشان له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که دوکتور قاسملوو بۆ ئێمه هه‌ر ڕێبه‌رێکی سه‌مبولیک نه‌بوو، ئه‌و بووژێنهرهوهو زیندووکه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکڕات بوو. دوکتور قاسملوو کۆمه‌ڵێک به‌هاو بایه‌خی هێنایه نێو حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه که تا ئه‌و کات له نێو حیزبی دێموکڕات‌دا نه‌بوون؛ ئه‌و ئیده‌و بایه‌خانه کۆمه‌لیک خه‌سڵه‌تی دیکه‌شیان پێوه‌دیاره، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی تا ئێستاش زیندوون‌و بۆ هه‌موومان جێی شانازین، له پاشان به ته‌وازوعه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و بایه‌خانه له نێو حیزبه کوردییهکانو ئه‌حزابی ناوچه‌دا بۆوه ده‌بن حیزبی دێموکڕات به شانازییه‌وه یادیان بکاو باس له بوونیان له نێو حیزبی دێموکڕات‌دا بکا.
به‌ڕێز مامۆستا له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا گوتی: دوکتور قاسملوو بوو که گرینگیی دێموکڕاسی، گرینگیی باوه‌ڕبه‌خۆبوون، گرینگیی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌و فیکری‌و بایه‌خی ئه‌وه‌ی که ئێمه له سیاسه‌تدا واقعبین بین، بایه‌خی ئه‌وه که له سیاسه‌تدا دهستو زمان‌و قه‌ڵه‌م پاک بین، و زۆر بایهخو ئه‌رزشی دیکه‌ی هێنایه نێو حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
مامۆستا حه‌سه‌نزاده له به‌شی کۆتایی قسه‌کانیدا وێڕای به‌رزنرخاندنی کاره هونه‌رییه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند شۆڕش ئاهی گوتی بۆ ئێمه گرینگ نییه ته‌نیا وه‌ک سه‌مبول کۆته‌ڵێک له شوێنێک دابنێین‌و بڵێین قاسملوویه، ئێمه‌ی ڕێبوارانی دوکتور قاسملوو ده‌بێ په‌یکه‌ره‌ی قاسملوو له دڵماندا دروست بکه‌ین، ئه‌ویش نه‌ک به‌و مانایه هه‌ر له‌بیرمان بێ، به‌ڵکوو به‌و مانایه که ته‌عالیمی ئه‌و، ئامۆژگارییهکانیو ڕێبازه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رین. چونکی ئه‌گه‌ر هیچ پهیکهرهیهکمان بۆ ڕێبه‌رانمان دروست نه‌کرد به‌ڵام به‌و ڕێگایه‌دا ڕۆیشتین که به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌وان له پێش پێی ئێمه‌یان داناوه؛ میراتگرو قوتابییه‌کی باشی ئه‌وانین؛ به‌ڵام بێتوو سه‌د پهیکهرهشیان لێ دروست بکهینو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بهڕێیهدا بڕۆین، قوتابییه‌کی باش نین.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌وحی ڕێزلێنانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕات پێشکێش به شۆڕش ئاهی کراو ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕێزنامهکهی له ده‌ستی به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده وه‌رگرت.
سروودی ” قاسملوو” له‌لایه‌ن کۆرسی کۆڕی هونه‌ریی حیزب، دانانی تاجه‌گوڵینه له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ری دوکتور قاسملوو له‌لایه‌ن کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی دوکتور عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سووڵ به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو، سروودی ” ڕێبه‌ری کورد” له‌لایه‌ن کۆرسی کۆڕی هونه‌ریی حیزب، دیکلهمهی شێعری ” ٣٠ هه‌ناسه‌ی”ی مامۆستا بێبه‌ش له‌لایه‌ن خوشکه خه‌دیجه مهعزوورو سروودی” ئه‌ی مامۆستای مهزنو زانا” له‌لایه‌ن کۆرسی منداڵانی حیزب چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕیوڕه‌سمه بوون.
ڕێوره‌سمی ٢٦ ساڵه‌ی یادی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی به ناردنی سڵاو بۆ ڕوحی شههیدانو نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمانی وه‌فاو به‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل کۆتایی پێهات.