رۆژی یەکشەممە ١٦ ی سێپتامبری ٢٠١٨ لە شاری گرێنخێن لە وڵاتی سویس رێورەسمێکی بە شکۆ بۆ یادکردنەوە و پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ نوێترین شەهیدانی هێرشی موشەکی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی کە کرایە سەر بنکەی سەرەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پلۆنیۆمی حیزب لە قەڵای دێموکرات کردە ئامانج، بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس بەرێوەچوو.
لەو رێورەسمە دا کە نوێنەری چەندین رێکخراو و هێزی سیاسی و کەسایەتی کوردستانی دانیشتووی سویس بەشدار بوون، سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و پاشان چەندین سروودی نەتەوەیی فەزای ساڵۆنەکە و رووحی بەشدار بووانی مەراسمەکەی ئارام کردەوە. پاشان تێکۆشەری دێرین مامۆستا عەزیز ئەحمەدی وەک کەسایەتی دیاری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس بە خێرهاتنی میوانەکانی کرد و لە لایەن هەموو ئەندامانی حیزبی دیموکرات پەیمانی وەفا نوێکردنەوەی بە تازەترین شەهیدانی حیزب و گەل دا و سپاسی هەموو بەشدار بووانی کرد. بە دوای ئەو دا لە لایەن زاهیر قادر حاجی بەرپرسی کۆمیتە پەیامی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندرایەوە کە تێیدا ئەو جنایەتە مەزنەی کۆماری ئیسلامی کە ٨ ی سێپتامبر دەرحەق بە حیزبەکەمان کرا مەحکووم کرا و هەروەها مانگرتنەکەی ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵی کە بۆ مەحکووم کردنی هێرشەکەی قەڵا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچوو وەک رێفراندۆمی رۆژهەڵات وەسف کرد. هەروەها لە لایەن کۆمیتەوە زۆر سپاسی هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی جێگیر لە سویس،ی کرد کە لە سەرەتای ئەو کارەساتەوە کە بەسەر حیزبەکەمان هات هاوخەممان بوون. پاشان لە لایەن کۆری سروودی “قەڵا” بە هاوڕێیهتی هوونەرمەندی دەنگ خۆشی رۆژهەڵاتی کاک سەلیم دەرماناوەیی سروودی ئەی شەهیدان پێشکەش به بهشداربووان کرا پاشان پەیامی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک کامڕان رەسووڵی بەرپرسی کۆمیتەیان خوێندرایەوە کە تێیدا رووداوی ١٧ ی خەرمانان واتا ٨ ی سێپتامبری بە یەکێک لە رۆژە ڕەشەکانی مێژووی حیزبی دێموکرات و گەلی رۆژهەڵات وهسف کرابوو، هەروەها ئاماژەی بەوە کرابوو کە رژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا کۆردبوونی ئێمەی بۆ بەسە بۆ ئەوەی بمانکووژێ. له بهشێکی دیکهی ئهم یادکردنهوهیهدا هاوڕێی ئازیز و تێکۆشەری لە مێژینەی نێوریزەکانی حیزبی دێموکرات کاک عهلی خزرنیا ( سوورهچۆمی ) پارچە هۆنراوەیەکی ئیحساسی پێشکەش کرد و لە هۆنراوەکە دا پەیمانی وەفاداری بە رێباز و ئامانجی شەهیدان دایەوە. دواتر پەیامی یەکێتی ژنان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی ژنان لە سویس لە لایەن خاتوو پەروین شەکووری بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی ژنان لە سویس خوێندرایەوە و ئەو رووداوەی مەحکووم کرد و پەیمانی لە گەڵ تازەترین شەهیدان و بە تایبەتی تر لە گەڵ دوو هاوڕێ و تێکۆشەری یەکێتی ژنان شەهیدان، سۆهەیلا قادری و نەسرین حەداد نوێ کردەوە. دواتر پارچە هۆنراوەیەک کە لە ناوخۆی رۆژهەڵاتەوە بۆ کارەساتی ٨ ی سێپتامبر بۆ کۆمیتەی سویس نێردرابوو لە لایەن هاوڕیمان رەحمان ئیبراهیم زادە تێکۆشەری لە مێژینە پێشکەش کرا. ههر له درێژهی مهڕاسیمهکهدا پەیامی یەکێتی نەتەوەیی خوێنداکارانیش لە لایەن هاوڕێ زوورار زەرزا خوێندرایەوە کە تێیدا جەخت لە پشتیوانی خوێندکاران بۆ حیزبی دێموکرات کرابووەوە. دوای ئەو پەیامە پارچە هۆنراوەیەک لە لایەن خاتوو خەبات پیرانشاری کچە شەهیدی حیزب خوێندرایەوە پاشان پەیامی یەکێتی لاوان لە لایەن رێبوار مووسەوی بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی یەکێتی لاوان لە سویس خوێندرایەوە کە تێیدا ئەو رووداوە بە تەواوی مەحکووم کرا و داوای لە هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات کرد کە داوای خەڵک بۆ یەکگرتنەوە لە بەر چاو بگرن و ئەو داوا بە جێیەی خەڵک پشت گوێ نەخەن هەروەها وەبیر بەشدار بوانیش هێندرایەوە کە لە ماوەی چوار دەیەی رابردوو دا زۆر هەوڵ دراوە کە هەوڵە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی پێشیان پێ بگیرێ بەڵام هەوڵەکان بێ سەمەر بوون و کۆماری ئیسلامی رۆژ دوای رۆژ تیرۆر و ترساندنە بێ سەمەرەکانی پەرە پێدەدا. پاشان کاک سەلیم دەرماناوایی هوونەرمەندی دەنگ خۆشی رۆژهەڵاتی کوردستان سروودی شۆڕشگێری “تۆ بەهێزی نامری”پێشکەش بە رووحی نوێترین شەهیدانی مووشەک بارانی قەڵای کۆیە کرد. پاشان کاک هێژا مەنگووڕ چەند خوێندنەوەیەکی خۆی لە سەر مانگرتنی رۆژهەڵات خستە بەر چاوی بەشدار بووان دواتر پارچە هۆنراوەی “پێشمەرگە”کە لە لایەن کاک خوسرەو خزری ئەندامی حیزبی دێموکرات ئامادە کرابوو خوێندرایەوە هەروەها چهندین پهیامی هاوخهمی که له لایهن حیزبه سیاسیهکانی بهشداربووئاماده کرابوون پێشکەشی ئامادهبووان کرا کە بریتی بوون لە.
– سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
– پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
– برووسکەی ماتەمینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
– پهیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
هەروەها پارچە شیعرێک لە لایەن کاک ئامانج عەزیز کەندی پێشکەش بە رووحی شەهیدان کرا. شایانی باسە کۆڕگێری ئەو مەراسیمە خاتوو شادی ویژدانی بە بانگهێشتی .کۆری سروودی قەڵا و پێشکەشکردنی چەند سروودێک کۆتایی بە رێورەسمەکە هێنا