رۆژی یەکشەممە ۱٦ی سێپتامبر بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانانی قەڵای دیموکرات وکۆیە و لە سێدارەدانی ۳ لاوی بێ تاوانی کورد، کۆریادێک لە لایەن کومیتەی ناشویلی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئامریکا بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ئەو شارە و نوێنەرانی رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، پێک هات.
کۆریادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێ دەنگی بۆ روحی شەهیدان دەستی پێکرد و بە خۆێندنەوەی پەیامی کومیتەی ناشویل و پەیامی هاودەردی و سەرەخۆشی رێکخراوەکان و خوێندنەوەی چەند شێعر و پەخشان ، پاش ۲ کاتژمێر لە ناو خەم و پەژارە و هاوخەمی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.