ئه‌ندامان و لایه‌نه‌گرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری دیوانده‌ره بە چالاكیی ته‌بلیغی لە بەرەبەری ٢٢ ی پووشپەڕدا یادو بیرەوەریی شەهید دوکتور قاسملوویان بەرزڕاگرت.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە دیواندەرە به بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی شه‌هیدكرانی دوكتور قاسملوو به ده‌ستی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامی له نێو شاردا چالاكیی ته‌بلیغیان كردوە.
ئه‌م شوێنانه‌ی كه چالاكیی ته‌بلیغیان تێداكراوە بریتین له جاده‌ی ساحیلی، شه‌قامی ١٦میتری و قهوراوا.
چالاکیی ئه‌ندامان و لایه‌نه‌گرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری دیوانده‌ره لە حاڵێک دایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر بەو بۆنەیەلە کرماشان، سەردەشت، رەبەتو ناوچەی بۆکانیش چالاکیی تەبلیغی بەرین کراوە؛ ئەویش لە بارودوخێکدا کە هێزە ئینتیزامییەکانو ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە گەشتی بەردەوام شەقام‌و شوێنە گشتییەکانیان بە توندی خستبووە ژێر چاوەدێری.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب سەبارەت بەو چالاکییەی شانە نهێنییەکانی سڵاوی بۆ ناردوونو دەسخۆشانەی لێکردوون.