“ئه‌سحابه سپی”، “مه‌جبوورئاوا”، “پشته‌پ”، “زهمینهای شاره‌داری”و هێندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی شاری مه‌هاباد كه حه‌شیمه‌تێكی زۆریشی تێیدا دەژین، کەمترین خزمه‌تگوزاریی شارییان بۆ دابین كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی ڕوانگه، كۆلانه خۆڵهكانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه ده‌ستیان لێ نه‌دراوه‌و خەڵک گوتەنی سیماناوی کراون‌و هاتوچۆی ماشێن له وه‌رزی سه‌رماو به‌سته‌ڵه‌كدا زۆر ئاسته‌مه، گویا شاره‌داری پێشوو کە سمیتكردنی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ی به خزمێكی خۆی سپاردبوو، بەڕیوەبەریی ئێستای شاره‌داریش خه‌ریكه هەمان شت دووپات بكاته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه گیروگرفتی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه ته‌نیا كێشه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه نییه، به‌ڵكوو دابه‌شكردنی ناعادلانه‌ی خزمه‌تگوزاریی شاری زۆر زه‌ق و به‌رچاون، هێندێك له‌م گهڕەكانه هێشتا گازی شارییان بۆ نه‌چوو، شه‌قامه‌كانیان زۆر خراپ و بۆ هاتوچۆی ماشێنی گه‌وره هیچ ڕێوشوێنێكی ستاندارد له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه، پارك و فه‌زای سه‌وز له هیچ كام له‌م گه‌ڕه‌كانه نابینرێ، بۆ نموونه گه‌ڕه‌كی مه‌یدانی حه‌یوانان كه پڕ حه‌شیمه‌تترین گه‌ڕه‌كی مه‌هاباده ته‌نانه‌ت یه‌ك میتریشی پارك‌و فه‌زای سه‌وز لێ نییه، له بواری فهرههنگیو وهرزشیشیهوه هه‌ر باسی مه‌كه‌ن!
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌موو ئه‌م بێبهشكرانه له حاڵێك دایه كه كۆمه‌ڵه‌ی شوڕاو شاره‌داری زۆربه‌ی چالاكییه‌كانیان بۆ دروستكردنی پرد له‌سه‌ر ڕووباری مه‌هاباد ته‌رخان كردوه‌و خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی شار پشت گوێ خراوه. هه‌ڵبه‌ته هێندێك له ئه‌ندامانی شورای شار كاتی ده‌نگدانیان له بیرچۆته‌وه وه‌ك نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد پاش گه‌یشتن به كورسیی سه‌وزی مه‌جلیس ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیشی له بیرچۆوه چ بگا به ده‌نگی خه‌ڵك.