کۆڕی “شێعری کوردی، ئەزموونی شکەست” لە ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوەچوو.
ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له درێژەی دانیشتنە ئەدەبییەکانیدا رۆژی شەممه،٢٠ی پوشپەڕ کۆڕێکی لە ژێر ناوی “شێعری کوردی، ئەزموونی شکەست” بۆ رەخنەگر ئەمجەد غوڵامی پێکهێنا.
ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بڵاوی کردۆتەوە لەم دانیشتنەدا که به بەشداریی ژمارەیەک ئەدیب، شاعیرو هۆگرانی ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو، ئاوڕێکی جیددیو تیئۆریک له شێعری کوردی درایەوەو ئەو بابەتە لە گۆشە نیگای خەسارناسانەوە تاوتوێ کرا.
لەو کۆرە ئەدەبییەدا ئەمجەد غولامی ئاماژەی سەرەکیی به چەمکی “ئەزموونی شکەست” بوو کە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی شێعری کوردیدا چۆناوچۆن ڕووی داوەو هەستپێکردنی ئەو دۆخه لە لایەن شاعیرانەوە چۆن توانیویەتی هەوێنی داهێنان بۆ ئەوان دەستەبەر بکا.
لە کۆتایی کۆڕەکەشدا چەندین پرسیارو تێبینی لە لایەن بەشدار بووانەوە بەرەوڕووی کۆڕگێر کرا کە لەلایەن ئەوەوە وڵام درایەوە.