ساڵانە کە لە ٢٢ی پوشپەڕ نزیک دەبینەوە پرسیارێک زیاتر لە هەمیشە بیر و زەینمان بەخۆوە خەریک دەکات، ئەویش ئەوەیە کە بەراستی بۆچی شەهید دوکتور قاسملوو تووشی ئەو داوە هات و تێرۆر کرا؟!
د. قاسملوو کەسێکی سیاسیکارو دووربین بوو، بەڵام چۆن بوو لە داوێک کەوت کە بەدەیان جار سهبارهت بهم جۆره پیلانانه هاوڕێیان و ئەندامانی حیزبەکەی خۆی ئامۆژگاری دەکرد کە قەت باوەڕ بە دوژمن نەکەن.
پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە کە؛ هۆکاری چ بوو کە دوکتور قاسملوو لەو داوە کەوت و دوور لە چاوی هاوڕێ و ئەندامانی حیزب توشی کارەساتیکی وا بەژان هات کە قەربووکردەنەوەی زەمەنیکی زۆری دەوێ؟
شەهید د. قاسملوو کەسایەتییەکی دوورئەندێش بوو، بە فاکت و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان بۆ داهاتوو دەیڕوانی، هیچ کات بڕیارێکی بەبێ پرس و راو هەڵسەنگاندنی ئاکامەکانی نەدەدا، هەر بۆیەش لە پێوەندی لە گەڵ مزاکره لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وا بیری دەکردهوە، زۆر هۆکار هەبوون کە دوکتور قاسملوویان بۆ دانووستان لە گەڵ ئەم رێژیمە هان دەدا.
دەتوانرێ گرینگترین هۆکارەکان ئەوانە بن کە چەند مانگێگ پێش تیرۆرکرانی، ئێران و ئێراق کۆتاییان بە شەڕ هێنابوو، خومەینی ماوەی مانگێک بوو لە ژیاندا نەمابوو، رەفسەنجانی کە بە کەسێکی پراکماتیزم و ئەهلی سازان ناوی دەرکردبوو، بۆ ماوەیهکی کاتی جێگای گرتبوویەوە. دوکتور قاسملوو لەوە نیگەران بوو کە دیسان پەیماننامەیەکی دیکە وەک ئەلجەزائیری ١٩٧٥ دووبارە بێتەوە، کە حکوومەتەکانی ئەوکاتی ئێران و ئێراق لەسەر لەناوبردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان رێک کەوتبوون ، ئەو چەند جارێک باسی لە نیگەرانیی خۆی لە دووبارەبوونەوەی نسکۆیەکی دیکە بۆ بزووتنەوەی کورد بە هۆی لێکنزیکبوونەوەی ئێران و ئێراق کردبوو.
د. قاسملوو ئەوەی باش دەزانی لە بوونی وەها هاوپەیمانییەکدا بزووتنەوەی کورد چ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و چ لە باشووری کوردستان تووشی نسکۆیەکی تر دەبێت، هە ربۆیە ویستی بە هەر نرخێک بێت رێگاچارەیەک ببینێتەوە بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە لەو قەیرانە رزگار بکات.
شەهید دوکتور قاسملوو دەیهەویست پێشگیری لە رووداوێکی نەخوازراو بکات و بەهەر شێوەیەک بێت نەهێڵێ کە شۆڕشی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی شکست بێت .
هێلێن (نەسرین خانم)ی هاوسەری لە بارەی ئەوەی کە بۆ د. قاسملوو چووە سەر میزی گفتوگۆ دەڵێت: “عهبدوڕەحمان چوو دهگهڵگورگان دابنیشێ، رۆژێك پێشتر پێیگوتم دهچێتهڤییهنو لهسهر ئهو بڕوایهبوو رهفسهنجانیو دهوڵهتیئێران ناوێرن هیچی لێبكهنو لهوه به تهواوی ئهرخهیان بوو كه دهوڵهت پێویستی به رێككهوتنێك دهگهڵ حیزبی دێموکرات و دهگهڵ كوردهكان ههیه. بۆ ئهوهی بیروبڕوای توندوتیژیی خهڵكی دنیا له دژیخۆیان خاو كهنهوه، پێویستیان بهرێككهوتنێك دهگهڵ ئێمهههیه، ههروهها بۆ مانهوه له سهر دهسهڵات پێویستیان بهو رێككهوتنهههیە”.
پێش تێرۆرکرانەکەی، ماوەی چەند هەفتەیەک بوو کە ئیجازەی پێ درابوو کە سەفەر بۆ ئەمریکا بکات، کاتێک ماڵپەری ویکیکیس دۆکومێنتە نهێنییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکای بڵاو کردەوە، لە چەند دۆکومێنت کە تایبەت بوون بە نوێنەرایەتی ئەمریکا لە بەغدا دەردەکەوێ کە د. قاسملوو لە هەوڵدا بووە کە پشتگیری مەعنەوی ئەمریکا بەدەست بهێنێت و لەگەڵ ئەوەیدا کە دژی ئیمپریالیزم بووە، بەڵام لەو بڕوایەشدا بووە کە لە سیاستەدا دەبێ بەدوای بەرژەوەندیدا بگەڕێیت . لەو دۆکومێنتانەدا هاتووە: “رێبەری پێشووی حیزبی دێمۆکرات جەختی کردووهتەوه کە پووڵ و چەکی ناوێ، بەڵکو ئەوەندە بەسە کە پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی لێبکرێت”.
ئهوه كه بهڕوونی دهركهوتبوو دوکتور قاسملوو له لایهن دهسهڵاتداره ئایینییهكانهوه وهك دژیمهزههب ناسرابوو، بێهیچ ئهملاو ئهولایهك له لایهن رێژیمی توندوتیژی کۆماری ئیسلامی كه مانگێك پاش مردنی خومهینی و دوای شهڕێكی ههشت ساڵه كه خومهینی له دژیعێراق وهڕێی خستبووو تهنیا ساڵێك بوو ئهو شهڕهتهواو ببوو لهسهر ئهو بڕوایه بوون که دوکتور قاسملوو باشترین كهس بوو بۆ دهسهڵاتدارانی رێژیم كه دهبوو بیكوژن. داخوا لهبهر ئهوه كوشتیان كه ههستیان بهلاوازبوونی رێژیمهكهیان دهكرد؟
د. قاسملوو دەیهەویست لە جیهانی دوو جەمسەریدا رێگای سێیەمیش ببینێتەوە، بۆیە دەیهەویست سیاسەت بکات، دەیهەویست لە هەمانکاتدا کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، حیزبێکی چەپە، بەڵام دەبێ پەیوەندیشی لەگەڵ ئەمریکای سەرمایەداریدا هەبێ، چونکە د. قاسملوو ئابووری خوێندبوو، ئەو زۆر لەمێژبوو بۆی دەرکەوتبوو کە عەداڵەت و یەکسانی دوو شتی لیک جیاوازن. بۆی دەرکەوتبوو کە جیهانی سۆسیالیستی تاک لە ناو دەبات و بڕیار بۆ کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە، هەر بۆیەشە لە کۆنگرەی ٦ی حیزبی دێمۆکراتدا سۆسیالیزمی دێمۆکرات دێنێتە نێو بەرنامەی حیزب، ئەو سۆسیالیزمە دێمۆکراتیکەی کە زۆربەی وڵاتانی ئیستای رۆژئاوا کاری پێ دەکەن و تێیدا سەرکەوتوو بوون، قاسملوو دەیهەویست لە جیهانی دوو جەمسەری خۆی رزگار بکات و کورد نەبێتە گەنمی نێوان دوو بەرداشان و بەردەوام بهاڕدرێت.
لەکۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە دوکتور قاسملوو پڕمەترسیترین رێگای گرتە بەر تا بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵات بە دۆخی ئەمڕۆ نەگا، بەڵام بەداخەوە نەک بە مەرگی پێشی لەو کارەساتە نەگرت، بەڵکو بە مەرگی ئەو، زۆرێک له هاوکێشەکان لە کوردستان و ئێران بە نەمانی ئەو بە قازانجی کورد نەبوون.
دوکتور قاسملوو ئەوەی کرد کە پێشەوا کردی، بەڵام لە کات و شوێنی جیاوازدا . پێشەوا لە کاتی خۆیدا پشگیری لە کوشت و کوشتاری خەڵکی مهاباد گرت و ویستی بەو هۆیەوە هیچ تاکێک لەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا دەژیا، تووشی ئەزیەت و ئازار نهبێت و پیشەوا ئەوهی کردە سەرمەشق کە ئازادی خوێنێ دەوێ، هەر بۆیەش قاسملوو بە دەرسوەرگرتن لەو راستییە مێژووییە، ویستی بە بە هەنگاونان بەرەو مەترسییەکی ئاوا گەورە کە گیانی لە سەر دانا، بزووتنەوەی میلەتەکەی بە ئاقارێکی دیکەدا بەرێ.