سەرۆكی ئیدارەی فیدراڵی بەربەرەكانی لەگەڵ مادە هۆشبەرەكانی ڕووسیە دهڵێ سەرجەم بوودجەی ساڵانەی ئەفغانستان ١٣ میلیارد دۆلارە، بهڵام بڕی داهات له بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر لەم وڵاتە زیاتر له ١٥٠ میلیارد دۆلاره.
ویكتۆر ئیوانۆف، سەرۆكی ئیدارەی فیدراڵی بەربەرەكانی لەگەڵ مادە هۆشبەرەوكانی ڕووسیە وێڕای پێداگری لهسهر ئەم بابهته كە وڵاتی ئەفغانستان بە تەنیایی ناتوانێ بهرهوڕووی كێشەی مادە هۆشبەرەكان بێتهوه، گوتی: ئەگەر هیوامان بەم هێزانە بێ كە بە شێوەی كاتی لە ئەفغانستان دێنو دهچن، دەبێ ئەوە بزانین كە ناتۆ لە ئەفغانستان هیچ هەوڵێكی نەداوە.
ئیوانۆف هەروەها وەبیری هێناوەتەوە كە، لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا، ڕووبهری ئەم زەویو زارانەی كە لەواندا گیاوگژەكانی سەرچاوەی مادەی هۆشبەر لە ئەفغانستان دەچێندرێ، تا ئاستی سەدی ٦٠ زیاتر بوونو بەشێكی زۆر لەم زەوییانە بۆ كشتوكاڵی تریاك تەرخان كراوە. ئەوە لە حاڵێكدایە كە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند كە چاندنی خەشخاش لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ئەفغانستان بۆ بەرهەمهێنانی تریاك و هێرۆئین بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، ئەفغانستان سەدی ٨٠ ی بەرهەمهێنانی تریاكی خاو لە ئاستی جیهاندا دابین دەكا. ئەم مادەی سەرەكیترین مادەی بەرهەم هێنەری هێرۆئینیشە.