گۆلی تاق وەسان کتوپڕو له یهک شهودا وشكی كرد.
كاربەدەستانی ناوچەی پارێزگای كرماشان دەڵێن گۆلی تاق وەسان لە ماوەی شهوو رۆژێکدا به تهواوی وشكی كردووە. كۆمەڵێك لە كاربەدەستانی ئەم پارێزگایە لێدانی بیرە قووڵەكان لە دەوروبەری ئەم گۆلەو هێندێكی دیكەشیان وشكەساڵیو هۆكارە سرووشتییەكان بە هۆكاری ئەم ڕووداوە دەزانن.
عەلیڕەزا مرادیی بێستووتی، سەرپەرستی جێگرایەتیی میراتی فەرهەنگیی پارێزگای كرماشان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی پووشپەڕ، ڕایگەیاند: گۆلی تاق وەسان كە ماوەیەك لەمەوبەر پڕ ئاو بوو بە شێوەیەكی زۆر سەی و سەمەرە و لەناكاو لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێردا بە تەواوی وشكی كردووە.
ئەم گۆلە كە لە پەنا شوێنەواری مێژوویی تاق وەسانی كرماشانی سەردەمی ساسانییەكان، هەڵكەوتووە، به شوێنێکی سەرنجڕاكێشی گەشتیاری لهم ناوچەیە داهنرێ.
مرادی دهڵێ لە حاڵێكدا كە چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو، ڕێكەوتی ١٧ی پووشپەڕ ئەم گۆلە لێوانلێو لە ئاو بوو، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەكی كتوپڕ ئاوی ئەم گۆلە وشكی كردو هیچی تێدا نەما.
محەممەدحوسێن ئیزەدی، بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەكانی شیركەتی ئاوی ناوچەیی پارێزگای كرماشان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵی وشكبوونی لەناكاوی گۆلی تاق وەسان، دەڵێ بە ئەگەری زۆر ئەم ڕووداوە بە هۆكارێكی سرووشتی ڕووی داوە.
ناوبراو وێڕای ڕەدكردنەوەی پێوەندیی نێوان وشكبوونی ئەم گۆلە لەگەڵ لێدانی بیر لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە، گوتی: وێدەچێ كەمیی ڕێژەی بارانبارین هۆكاری وشكبوونی ئەم گۆلە بووبێ، بەڵام ئەم مەسەلە كە لەبەرچی ئەم ڕوداوە لەناكاو هاتۆتە پێش، دەبێ تاوتوێ بكرێ.
قسەكانی ئیزەدی لە حاڵێ كدایە كە مرادیی بێستوونی وێڕای ئاماژە بەوەی كە تا ئێستا ئەم گۆلە تووشی ڕووداوی لەم چەشنە نەبووە، گوتی: بەهیچ شێوەیەك ناتوانین ئەم مەسەلە بە وشكەساڵییەوە ببەستینەوە، چونكی ئەگەر ئاوی ئەم گۆلە لەبەر وشكەساڵی ویشكی كردبا، دەبوایە لە ماوەی دوو حەوتوو تا مانگێك ئەم ڕووداوە هاتبا پێش، نە ئەوەی كە لە یهک شهودا ئەم گۆلە بە تەواوی وشك بێ.
بەوتەی كاربەدەستانی ناوچەیی، لێكۆڵینەوەكان لە بابەت هۆكارەكانی ئەم ڕووداوە سەیر و سەمەرەیە هەروا بەردەوامە.