سامان نه‌سیم زیندووه‌و ڕۆژی شه‌ممه له به‌ندیخانه‌ی زه‌نجانه‌وه پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌که‌ی گرتوه.
ئاشکرابوونی زیندووبوونی سامان نه‌سیم له حاڵێک دایه که له زستاندا ڕاگه‌یه‌ندرا ناوبراو ئێعدام کراوه، ده‌زگای ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌و په‌ڕی بێ پرهنسیپیدا وه‌ڵامی ڕوونیان به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌دایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت تێ‌یان گه‌یاندن کوڕه‌که‌یان ئێعدام کراوه‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌ره‌خۆشییان بۆ دانا، به‌ڵام ئێستا ده‌رده‌که‌وێ ناوبراو زیندووه له زیندانی زه‌نجان به‌ند کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ محه‌ممه‌د مژدههی، پارێزه‌ری سامان نه‌سیم ڕایگه‌یاندوه که سامان ڕۆژی شه‌ممه، ٢٠ ی پووشپه‌ڕ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی قسه‌ی کردوه‌و گوتویه‌تی له به‌ندیخانه‌ی زه‌نجاندا ڕاگیراوه‌و، جێبه‌جێکردنی حوکمی ئێعدامه‌که‌ی له سه‌ر داوای پارێزهرهکهیو به بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕاگیراوه‌و په‌روه‌نده‌که‌ی بۆ پێداچوونه‌وه به‌ڕێی دادگایه‌کی دیکه کراوه.
محه‌ممه‌د موژده‌هی ده‌ڵێ نیزیک به مانگێکه ده‌مزانی سامان له‌دار نه‌دراوه، به‌ڵام به منیشیان نه‌ده‌گوت که بۆ کوێ‌یان ڕاگواستوه. هه‌روه‌ها به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه داوای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌که‌ی له‌لایه‌ن پارێزه‌رێکی دیکه به ناوی عه‌لی خالیدی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه وه‌رگیراوه.
سامان نه‌سیم، زیندانیی سیاسیی کوردی مه‌حکوم به ئێعدام ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٩ ی رێبه‌ندانی زستانی رابردوو له به‌ندی ١٢ ی به‌ندیخانه‌ی ورمێڕا بۆ شوێنێکی نادیار ڕ‌اگوێزراو، له‌کاته‌وه هه‌واڵی دژ به‌یه‌ک له سه‌ر له‌داردران یان زیندووبوونی ناوبراو له‌ئارادا بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌زگای قهزاییو ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان به گه‌مه‌کردن به بنه‌ماڵه‌و بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان هیچ زانیارییه‌کیان له سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه.
شایانی باسه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سامان نه‌سیم له ته‌مه‌نی گیرانیدا ١٧ ساڵی ته‌مه‌ن بوو، به‌پێی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کۆنڤاسیۆنی مافی منداڵان ده‌یگرته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش رێکخراوه‌و ناوه‌نده‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنی حوکمی ئێعدامی سامان کاردانه‌وه‌ی توندیان نواندبوو.