ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی بۆکان بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی جینایه‌تی تێرۆری دوکتور قاسملوو به‌هۆی کۆماری ئیسلامی‌و به‌ڵێن نوێکردنه‌وه له‌گه‌ڵ یادو بیروه‌ریی شه‌هید قاسملووی نه‌مرو شه‌هیدانی دیکه‌ی ڤییه‌ن چالاکیی ته‌بلیغییان کردوه.
له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا لە سیڕای کانی سەوزهی بۆکان به‌رەو ئاخجیوان بە مه‌ودای ۳ کیلۆمیتر لە تابلۆکانی سەر ریگا بە ماژیک دروشمەکانی حیزب نوسراون‌و تڕاکتی تایبەت بە یادی ۲۲‌ی پوشپەریان لێدراوه.
به‌رده‌وامیی چالاکیی ته‌بلیغی له شار‌و ناوچه‌کانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٢٢ ی پووشپه‌ڕ له حاڵێک دایه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا‌و به تایبه‌ت چه‌ند ڕۆژی رابردوو زۆر به‌توندی ناوچه‌کانی کوردستان‌و شوێنه گشتییه‌کانی شاریان خستۆته ژێر چاوه‌دێریی خۆیانه‌وه.