سپای پاسداڕان ملکو ماشی خاوهنقاوهخانهیهک له مه‌ریوانی داگیرکردوه‌و که‌س دادی ئه‌و نادا.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردستان‌و کورد خاوەن قاوەخانەیهک بە ناوی تەها مه‌ریوان لە رووبەرووی قاوەخانەکەی میدانیکی بۆ کاریژی ماشینی میوانەکان بە تێچووی زیاتر لە ۲٠ میلیون تمەن بە بۆلدزیر چاک کردوه، به‌ڵام هیزەکانی سپای پاسداران لێیان داگیر کردوه.
هێزه‌کانی سپای پاسداران به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه بۆ دانانی پایه‌گا زۆر باش‌و له‌باره، ده‌ستیان به‌سه‌ر ملکی ئه‌و هاووڵاتییه داگرتوه‌و سه‌ره‌ڕای شکایه‌تی ناوبراو به‌ڵام که‌س دادی نادا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ناوبراو ته‌نانه‌ت شکایه‌ته‌که‌ی بۆ پارێزگای سنه‌ش به‌رز کردۆته‌وه، به‌ڵام له‌وێ پێیان گوتوه که ئه‌و شوێنه مڵکی ده‌وڵه‌ته‌و واباشه وازی لێبێنی.
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی سپای پاسداران له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه که سپا هه موو ئەو ئەندامانه‌ی خوی که له مهرەخەسیدا بوون، بانگ کردۆته‌وه سه‌ر ئهرکو شوێنه‌کانیان.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ ئه‌م بڕیاره‌ی سپای پاسداران پێوه‌ندی به هاتنه‌وه‌ی 22 ی پووشپه‌ڕه‌وه هه‌یه‌و سپای پاسداران وێڕای ناوه‌نده ئهمنیهتیو نیزامییه‌کانی دیکه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی گشتیی ترسی ڕێنیشتوه.