ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان سەدی ٢٠ زیادیان کردوەو پشکی دارستانەکانی زاگڕۆس لەو ئاگرکەوتنانە سەدی ٦٠ بووە.
قاسم سه‌بز عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ڕێكخراوی دارستان‌و له‌وه‌ڕگه‌كان، دەڵێ كه ئاگركه‌وتنه‌وه له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا له چاو ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٢٠ زیادی کردوە.
قاسم سه‌بز عه‌لی گرینگرتین هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه لە دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌رما دەگەڕێنێتەوەو دەڵێ كه لەگەڵ بەرزبوونەوەی هه‌ر پلەیەک گه‌رمیی سه‌دی ١٧٠ی پێویستیی دارستانەکان بە تەڕاییو ئاو به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته بارودۆخی ناوچه‌كانی وشك‌و نیوه وشك هه‌ستیارتر ده‌كا.
به قسەی ناوبراو هه‌روه‌ها گۆڕانكاریی ڕێژه‌ی بارینهكان له به‌فره‌وه بۆ باران ئه‌ویش له ورزی به‌هاردا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گژو گیا‌و هه‌لومه‌رج بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه له‌بار ده‌كا. به‌م حاڵه‌ش ناوبراو ده‌ڵێ سه‌دی ٩٥ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان هۆکاری مرۆیی بووەو ته‌نیا سه‌دی 5 ی به هۆكاری سروشتییه‌وه بووه.
به قسەی سه‌بز عه‌لی، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه سه‌دی ٦٠ به نائانقه‌ست و سەدی ٢٠ تا سەدی ٣٠ی بە ئانقه‌ست بووه. فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ڕێكخراوی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان، ده‌ڵێ له نێو ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی به‌هاری ئه‌مساڵ سه‌دی ٦٠ی له ناوچه‌كانی زاگرۆس، سه‌دی ٢٠ له باكووری ئێران‌و سه‌دی ٢٠ی دیكه‌شی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران بووه.
پانتایی لێره‌واره‌كانی ئێران له نێوان ١١ تا ١٤ میلیۆن هێكتارەو كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی دارستانه‌كان ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی دە ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ١٤ هه‌زار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە له دارستان‌و لێره‌واره‌كانی ئێران رووی داوەو ئەوەش به گشتی زیانی بە ١٥٠ هه‌زار هێكتار لە ژینگەی سروشتیی ئێران گەیاندوە.