پێنج شەممە ١٣ی سێپتامبری ٢٠١٨ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزە کوردستانییەکانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان بۆ مەحکوم کردنی هێرشە مووشەکیەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و مەحکوم کردنی لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە بەر دەم کۆنسولگەری ئامریکا لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان ئاکسیونێکی گەورەیان پێک هێنا.
سەرەتای ئاکسیۆنەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەر رەقیب و وتنی درووشمی رق و بێزاری لەمەڕ سیاسەتە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرحەق بە نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستی پێکرد.
لەم ئاکسیۆنە دا کاک ژیلوان حەسەن بە نوێنەرایەتی لە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە زمانی ئاڵمانی کە بۆ مەحکوم کردنی هێرشە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە سێدارە دانی بەندییە سیاسیەکان نووسرابوو، خوێندەوە
لە بەشێکی تری ئاکسیۆنەکەدا کاک خالید حەسەن پوور ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بەخێر هاتنی بەشداربووان کراو لە کورتە وتارێک دا ئاماژەی بە شکەستی سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لە بەرانبەر مانگرتنە مێژووییەکەی ٢١ خەرمانانی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە بەشێکی دیکە ئاکسیۆنەکە بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی ئاڵمان کاک سوڵتان گوڵاوی بە زمانی ئاڵمانی وتارێکی بۆ لەقاودانی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداربووان خوێندەوە.
دەقی پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
هه ر وەک ئاگادارن
ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ئەمساڵ (٨ی سیپتامبری ٢٠١٨) رێژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەی خستە سەر مێژووی پڕ لە تاوان و دڕندەیی خۆی بەرامبەر بە گەلی کورد.
لە بەرەبەیانی ئەو شەوەدا کە جەللادەکانی ئەو ڕێژیمە٣ بەنکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مرادی و رامین حوسینپەناهییان لە سێدارە دا، لە هەمان کاتیشدا سوپای پاسداران بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە نزیک شاری کۆیە دایە بەر هێرشی مووشەکی.
لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران، ١٥ کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و، دوو کەس لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون. نزیکەی ٤٠ کەس لە تێکۆشەران و بنەمالەکانی کوردی ڕۆژهەڵات بە هۆی ئەو هێرشە مووشەکییە، بریندار بوون کە بە داخەوە بارودۆخی ژمارەیەکیان ناجێگیرە
. لەو پەیوەندییەدا هاوکاری هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پشتیوانی و هاوخەباتی ئێوە تێکۆشەران و ئازادیخوازان هەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی ئاکسۆنیک لە بەردم کنسۆل گەری ئەمریکا لە شاری فرانکفورت.
لە درێژەدا قەتعنامەی هاوبەشی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش دەکرێت.
قهتعنامە
ئێمه نوێنهرانی حیزب و ڕێکخراوهکان و کهسه بێلایهنهکانی بهشدار له م خۆپیشاندانه دا ویستهکانمان به شێوهی خوارهوه پهسند دهکهین وداوا له دامهزراوهکانی جیهانیی بهرگری له مافی مرۆڤ، دهوڵهته دێموکرات و پێشکهوتوەکان ،حیزب و ڕێکخراوه سیاسی و کۆمهڵایهتیهکان و دامهزراوهکانی سهر به نهتهوه یهکگرتوهکان دهکهین له پێناوی وهدی هاتنی ئهو خاڵانه دا پشتیوان و یارمهتیدهرمان بن
ج١ – جەنایەت و کردوە تیروریستیەکانی حکومهتی کۆماری ئیسلامی ئێران به توندی مهحکوم بکهن، سهبارهت به موشهکبارانی پلینۆمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و بنکهی فێرگهی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئێران له ڕۆژی 8-9-2018 دا له دهوری کۆیه که شارێکی کوردستانی عێڕاقه و له ژێر سیادهی سیاسی حکومهتی عێڕاق دایه. وهەروەها داواکارین لێکۆڵینەوە لە سەر دۆسیەی ئێعدامی بە کۆمەڵی بەند کراوانی سیاسی لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان بکەن.
٢ – داوا له سازمانی نهتهوه یهکگرتوهکان دهکهین لە هەمبەر ئەو تاوان و رەشەکوژیانە ک
لەم ئاکسیۆنەدا هەرکام لە لایەنەکانی:
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پاڕتی دێموکراتی رۆژاوای کوردستان
پاڕتی شپێلەی رۆژاوای کوردستان
پاڕتی ئازادی کوردستان پاک، پەیامەکانیان خوێندەوە.
شایانی باسە پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی ئینگلیسی و کوردی خوێندرایەوە.
ئاکسیۆنەکە کاتژمێر ۱۱ی نیوەرۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر ١ی نیوەرۆ بە دانان و وتنەوەی سروودی شۆڕشگێری کۆتایی پێهات.