کۆمیتەی هێزە چه‌کداره‌کانی ئەنجومەنی سینای ئەمەریکا دانیشتنێکی تایبه‌تی بۆ باس لەسەر ستراتیژیی وڵاته یه‌کگرتوەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریە بە بەشداریی ئا‌شتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری‌و ژەنەراڵ مارتن دێمپسی سەرۆکی ستادی هاوبەشی سپای ئه‌مریکا بەڕێوەبرد.
لەو کۆبوونەوەیەداجۆن مه‌ککه‌ین، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سێنای ئەمریکا که بە ڕه‌خنه‌گرێکی توند له سیاسه‌تەکانی باراک ئۆباما به‌رامبه‌ر به داعش دادەنرێ، گوتی کە ئێمه به هه‌زاران هێرشی ئاسمانیمان بۆ سەر داعش کردوە که کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر لە چه‌کدارانی داعش‌و له‌ناوبردنی مۆڵگه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی‌و وەدەرنانی ئەوان لە هیندێ ناوچەی لێ کەوتۆتەوە، بەڵام هیچ له‌و پێشکه‌وتنانه‌ی باڕاک ئۆباما ئاماژه‌ی پێداون بەدی ناکرێ.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئا‌شتۆن کارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بەرگری لە سیاسەتی دەوڵەتی ئۆباما بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد‌و ژێنەڕاڵ مارتن دێمپـسی، سه‌رۆکی ستادی هێزە هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مریکاش باسی لە دۆخی ئاڵۆزی عێراق‌و کێشە نێوخۆییەکانی ئەو وڵاتە کرد.
یه‌کێك له ته‌وه‌ره‌کانی ئەو کۆبوونەوەیە مه‌سه‌له‌ی ناردنی چه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بوو کە ژماره‌یه‌ک له سیناتۆره‌کان ڕەخنەی ئەوەیان لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیان کرد کە بۆچی له‌م ده‌مه‌ی کورد خواستی شه‌ڕکردنیان دژ به داعش هه‌یه ناکرێ بۆ بەرگریکردن له خۆیان ڕاسته‌وخۆ چەکیان بۆ دابین بکرێ.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا لە وەڵامدا گوتی ئێمه له ڕێی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه چه‌کمان بۆ کورده‌کان دابین کردووه‌و ئه‌وان به‌و ڕێگه‌یه وه‌ریان گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا ژماره‌یه‌ک له سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا پێیان وابوو که ده‌بێ ڕاستوخۆ چه‌ک به پێشمه‌رگه بدرێ. جوونی ئیرنست سیناتۆری ویلایه‌تی ئایە‌وا گوتی من هێشتا له‌و باوڕه‌دام که به راویژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ کورده‌کان چه‌ک وه‌ربگرن. ئەو گوتی پێویسته ئه‌مریکا کاری زیاتر بکا بۆ پشتیوانکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ستراتیژیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و لایه‌نانه بگوڕێ که خواستیان هه‌یه شه‌ڕی داعش بکه‌ن.