له‌به‌ره‌به‌ری یادی ٢٦ ساڵه‌ی تێرۆری رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی کورد د. قاسملوو و هاوڕێیانی له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی شوورای ناسیۆنال سوسیالیست‌دا که له رۆژانی ٧ و ٨ی ژووئیه‌دا له نیۆیۆرک پێک هات، به خۆشیه‌وه حیزبی دیموکراتی کوردستان به ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه جیهانیه هه‌ڵبژێردرا. ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌م رێکخراوه‌دا که دوای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌وره‌ترین رێکخراوی جیهانییه، نیشانه‌ی زیندوویه‌تی و توانا‌و ئیعتیباری حیزبی دیموکراتی کوردستانه.
له مێژووی ٧٠ساڵه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا مێژووی ٣ ده‌یه‌ی دوایی ئه‌م حیزبه به جۆرێک گرێ دراوه به مێژووی ئه‌نتێرناسیۆنال سۆسیالیسته‌وه. دوو رێبه‌ر و سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات دوای به‌شداری له کۆنگره‌کانی ئه‌م رێکخراوه جیهانییه تێرۆر کران، حیزبی دیموکرات جارێک بۆته ئه‌ندامی چاوه‌دێر و له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بۆته ئه‌ندام؛ له کۆنگره‌ی ١٧یه‌می ئه‌نتێر ناسیۆنال سۆسیالیست له ساڵی ١٩٨٦دا له لیما پێته‌ختی وڵاتی پێرۆ د. قاسملووی نه‌مر وه‌ک میوان به‌شدار بوو. هه‌موو هه‌وڵی قاسملووی نه‌مر ئه‌وه بوو حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌م رێکخراوه جیهانییه‌دا ببێته ئه‌ندام و ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌و تریبوونه جیهانییه رابگا. له کۆنگری ١٨شدا ساڵی١٩٨٩ له ستۆکهۆڵم د. قاسملوو به‌شدار بۆوه، به داخه‌وه زۆری نه‌برد دوای ئه‌م کۆنگره‌یه له ڤیه‌ن پێته‌ختی ئوتریش به‌ده‌ستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی وێڕای عه‌بدوڵڵا قادی ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و د. فازڵ ره‌سووڵ کوردی باشووری کوردستان و دۆستی حیزبی دیموکرات شه‌هید بوون. سێ ساڵ دواتر له کۆنگره‌ی ١٩ ئه‌نتێر ناسیۆنال سۆسیالیست له ساڵی ١٩٩٢ دا له بێڕلین پێته‌ختی ئه‌ڵمان د. سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات وه‌ک میوان به‌شدار بوو، به داخه‌وه ئه‌ویش، یه‌ک رۆژ دوای ته‌واوبوونی کۆنگره‌که له بێرلین وێڕای فه‌تاحی عبدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هومایوونی ئه‌ده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له ئه‌ڵمان و نووریی دێهکوردی دۆستی حیزبی دیموکرات به‌ده‌ستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی شه‌هید کران. له کۆنگره‌ی بیسته‌می ئه‌م رێکخراوه‌یه‌دا له نیۆیۆرک سکرتێریی گشتیی ئه‌وکاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده به‌شدار بوو و به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌و کۆنگره‌یه‌دا وه‌ک ئه‌ندامی چاوه‌دێر له‌م رێکخراوه‌یه‌دا وه‌رگیرا. له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شوورای گشتییشدا به هه‌وڵ به به‌شداریی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی نوێنه‌ری حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به پشتبه‌ستن به هه‌وڵه له‌مێژینه‌کانی ئه‌م حیزبه به خۆشییه‌وه حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌ک ئه‌ندام له‌م رێکخراوه‌یه‌دا وه‌رگیرا.
گرنگیی ئه‌ندامه‌تی له‌م رێکخراوه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م رێکخراوه دوای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌وره‌ترین و به‌رینترین رێکخراوی جیهانییه. به ده‌یان حیزب و رێکخرای چه‌پ و دیموکرات له سه‌رانسه‌ری جیهان تێیدا به‌شدارن. هێندێک له‌و حیزب و رێکخراوانه له وڵاتانی خۆیان یان ده‌سه‌ڵاتدارن یان له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن یان ئۆپۆزیسیۆنن و له مه‌یدانی سیاسی‌دا گاریگه‌ر و شوێندانه‌رن. ئه‌م رێکخراوه وه‌ک هه‌ر رێکخراوێکی دیکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر بڕیاره‌کانی قابیلی ئیجرا نین، به‌ڵام له رووی دیپڵۆماسییه‌وه تریبوونێکی گرنگی نێونه‌ته‌وه‌ییه و بۆ گه‌لی کورد زۆر گرنگه که حوزووری هه‌بێ و له‌وێوه ده‌نگی به خه‌ڵکی جیهان رابگا.
بوونه ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات له‌و رێکخراوه جیهانییه‌دا نیشان ده‌دا که حیزبی دیموکرات له لایه‌ک هه‌روا له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌کانی سۆسیالیزم وه‌ک سیستمێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی سووره و له‌لایه‌کی دیکه‌ش نیشان ده‌دا که خاوه‌نی جێگه و پێگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه که ئه‌مه‌ش نفووز و ئیعتیباری ئه‌م حیزبه ده‌سه‌لمێنێ. بوونه ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نتێر ناسیۆنالیست سۆسیالیست‌دا، دوای ٣٦ ساڵ سه‌رکوت و تێرۆر و سانسۆری کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م حیزبه، حوزووری کادر و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م حیزبه له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گوێره‌ی توانا له ئاسته‌مترین و دژوارترین و ته‌نانه‌ت نامومکینترین هه‌لومه‌رجه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، و خۆڕاگریی ئه‌م حیزبه له‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی ئه‌مڕۆدا، نیشانه‌ی زیندوویه‌تی و پوتانسییه‌لێکی گه‌وره‌یه که له‌م حیزبه دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ئازادبوونی ئه‌م پوتانسیه‌له بره‌خسێ بێگومان له مه‌یدانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کییه و له نێو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانیشدا له ریزی ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کاندایه. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه ره‌گی له ناخی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانه‌کوتابێ و له هه‌ناوی کۆمه‌ڵانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ههڵنهقوڵابێ و وه‌ک حیزبێکی سهربهخۆو خاوه‌ن ئیراده بوونی خۆی نه‌سه‌لماندبا، له‌و هه‌لومه‌رجه دژاوره‌دا که ئه‌مڕۆ تێیدایه، نه‌ی ده‌توانی به‌و ده‌سکه‌وت سه‌رکه‌وتنانه بگا.