بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیته ناوەندی و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
بەبۆنەى ئەم کارەساتی شەهیدبوون پۆلێک لە هاورێیانی بەوەج و تێکۆشەر لە ئاکامی مووشەکبارانکرانی بنکەی دەفتەری سیاسی دا سه رەخۆشی له ئێوه و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین و خۆمان به بەشدار و شەریکی ئەم خەمە دەزانین و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
با دوژمن بزانێ که ئێمه درێژەدەری ڕێگای شەهیدەکانمانین نه دێڵین سەنگەریان چۆڵ بێ و نه چەکیان له سەر زەوی بمێنێتەوە و نه بیر و باوەڕیان دەتوێتەوە. ئێمە نه شەهیدەکانمان له بیر دەکەین و نه له دوژمنیش خۆش ئەبین . ئێمه وەک بەشێک له تەشکیلاتی نێوخۆی ح.د.ک له شارەکانی بانه، سەقز، بۆکان ، مهاباد و چۆمی مەجیدخانی بۆکان ئامادەی جێبەجێ کردنی هەموو ئەرک و فەرمانێکین که لەلایەن حیزبەکەمانەوه پێمان بسپێردرێ. نەمان و ژێرکەوتن بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی تیرۆر و کوشتن و ئاژاوه و برسیەتی.