بەشێک لە خەڵکی شاری مەریوان بە بەرزکردنەوەی دروشمی “مەریوان قەڵای دێموکراتە” هاوخەمیی خۆیانیان بە نیسبەت کارەساتی دڵتەزێنی ١٧ی خەرمانان دەربڕی و پشتیوانی خۆیانیان لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی دێموکرات دووپات کردەوە.
لەدرێژەی پشتیوانی کردنی خەڵکی شاروناوچەکانی کوردستان لە حیزبی دێموکرات و مەحکوومکردنی نوێترین جینایەتی کۆماری ئیسلامی لە دژی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رۆژی ڕابردوو ٢٢ی خەرمانان بەشێک لە دڵسۆزانی ئەو حیزبە بە بڵاوکردنەوەی تراکتی پێوەندیدار ، هێرش بۆ سەر قەڵا، بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بە توندی مەحکووم کرد و، لەگەڵ بنەماڵەو کەسوکاری تازەترین شەهیدانی گەل، هاوخەمییان دەربڕی.
هەروەها لەو چالاکییە تەبلیغییەدا لایەنگرانی دێموکرات بە ڕێزلێنان لە یەکریزی و، یەکگرتوویی خەڵک لە رۆژی ٢١ی خەرمانان و، بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی کوردستان، داوای یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دێموکراتیان کرد.