ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ڕهبهتو سه‌رده‌شت بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی جینایه‌تی تێرۆری دوکتور قاسملوو به‌هۆی کۆماری ئیسلامی‌و به‌ڵێن نوێکردنه‌وه له‌گه‌ڵ یادو بیروه‌ریی شه‌هید قاسملووی نه‌مر چالاکیی ته‌بلیغییان کردوه.
له‌و چالاکییه ته‌بلیغییانه‌دا به سه‌دان وێنه‌و تڕاکتی حیزبی بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و دار‌و دیواره‌کان به دروشم‌و تڕاکتی ته‌بلیغیی حیزب ڕازاونه‌ته‌وه.
ئه‌و شوێنانەی شاری ڕەبەت که چالاکیی تەبلیغییان لێکراوه بریتین له:
شەقامی کانی گوێز، شەقامی ئازادی، دەوروبەری مەدرەسەی کچان‌و مەدرەسەی ڕەشیدی، کەمەربەندیو سەر ڕێگاکانی لیلانێ و هەنداوێ، دەوروبەری ئاشیو پارکی تازە.
ئه‌و شوێنانه‌ش له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت که شه‌وی ۲۰ پووشپەڕ کاری بەربڵاوی تەبلیغیان تێدا کراوه بریتین لە:
گەڕەکەکانی نێزەڕۆ، گردەسوور، ئاشان، دۆڵتانچک، جانبازان، فەرهەنگیان، شیوە برایمە، دەوروبەری ئیستادیۆم، سێڕای مارەغانیو سوێی بەردەقوچی.
هه‌روه‌ها شەقامەکانی ؛ بڵواری ۷تیر، ئیمام، کەمەربەندی، مامۆستا هێمنو بەریاجی به دروشم‌و تڕاکتی ته‌بلیغیی حیزب ڕازاونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە نەڵاس له شەقامی سەرەکی، کەمەربەندی، کۆنەدێ، کەشاوێ، ڕێگای ئاغەڵانو هەروەها گوندەکانی وەڵیو، وەرگێڵ، مامەزینە، جبەڕەند، دەشتێ، پاراستان، ڕێگاکانی زمزیران و سارتکێ، بناویلێ بۆ حاجی مینەو ڕێگای سەردەشت نەڵاس چالاکیی به‌رینی ته‌بلیغی کراوه.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به بایه‌خه‌وه له چالاکیی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕات له نێوخۆی وڵات ده‌ڕوانێ‌و له‌گه‌ڵ ده‌سخۆشی به‌بۆنه‌ی ئه‌و چالاکییه به‌نرخه‌یان، سڵاوی بۆ ناردوون.