ئاژانسی بلوومبێرگی ئابووری ئامریکایی، بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی راگه‌یاندنی دەوری دووه‌می سزا ئابوورییه‌كانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، تاران په‌نا ده‌باته به‌ر كۆگاكردنی نه‌وت له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له كه‌نداو.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه‌ڵه‌كه بوونی نه‌وتی كۆگاكراوی ئێرانی، ده‌ریده‌خات سزا نوێكانی واشنگتۆن و ئیداره‌ی دۆناڵد تڕا‌مپ، به‌رهه‌می ده‌بێت، ئێستاش خه‌ریكه واده‌ی راگه‌یاندنی دەوری دووه‌می سزاكانی سه‌ر تاران نزیكبۆته‌وه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته، ئاژانسه‌كه پێنج كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ده‌ستنیشانكردووه، كه نه‌وتی ئێرانی تێدا كۆگاكراوه و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته له كه‌نداو، جێگیر كراون.
ئێران پێشتر، به‌ر له واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 له ساڵی 2015، هه‌مان ته‌كنیكی بۆ كۆگاكردنی نه‌وت به‌كارهێناوه، به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی ئامریکا له رێككه‌وتنه‌كه و سه‌پاندنی سزای ئابووری، جارێكی دیكه هه‌مان ته‌كنیك به‌كارده‌هێنێته‌وه.
ئاژانسهکە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كا، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كان، ئێستا بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نه‌وت هه‌ڵده‌گرن، نه‌ك چه‌ند مانگێك.