ئێران‌و گرووپی ٥+١ ڕۆژی هه‌ینیش به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی گشتگیری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی تاران، له وییه‌ن درێژه‌یان به وتووێژه‌كان دا.
یه‌كیه‌تیی ئورووپا هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وتووێژی بۆ ته‌رخانكردنی كاتی زیاتر بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌ی درێژماوه له‌باره‌ی په‌وه‌نده‌ی ناوكیی ئێرانه‌وه ڕاگه‌یاندوه.
یه‌كیه‌تیی ئورووپا هه‌روه‌ها هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆكان دژی ئێرانی تا ڕۆژی دووشه‌ممه 22ی پووشپه‌ڕ درێژ كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه ویلادیمیر پوتین، سه‌ركۆماری ڕووسیه‌ش پاش چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتی هه‌موو گه‌مارۆكانی دژی ئێران پاش ڕێككه‌وتنی ناوكی ده‌بێ ده‌سبه‌جێ هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه‌و بریتانیاش که له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه وتووێژه‌كانیان به‌جێ هێشتبوو دووباره بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ گهڕاونهوتهه.
فیلیپ هاموند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌ڵێ وتووێژه‌كان پێشكه‌وتنیان پێوه دیاره، به‌ڵام زۆر به خاوی ده‌چنه پێشێ‌و هێشتا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی کێشه‌له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر نهكراونو یه‌کلا نه‌بوونه‌ته‌وه.