دوای کارەساتی دڵتەزێنی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە لایەن رێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامییەوە، خەڵکی بە پەرۆشی کوردستان لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە لە گەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات، بە تایبەتی بنەماڵەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیانیان لەو پێوەندییەدا دەربڕی .
بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و هەڵسووڕاوانی سیاسیی کورد لە نێوخۆ وڵات، لە یەکەم چرکەی ئەو کارەساتە بە پێوەندیگرتن، لە گەڵ رێبەران و بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، وێڕای هاوخەمی کردن، نوێترین کردەوەی تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە دژی تێکۆشەارنی دێموکراتی کوردستانیان مەحکووم کرد.
هەروەها بە پێی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی بە دەستمان گەیشتووە، بەشێکی دیکە لە خەڵکی بە پەرۆشی کوردستان بە نەزر ونیاز کردن، هیوای سڵامەتی و چاکبوونەوەیان بۆ بریندارانی ١٧ی خەرمانان خواستوەو، وەک هەمیشە پاڵپشتی خۆیانیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕیوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە رۆژی ١٧ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی، لە ئاکامی مووشەکبارانی بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەشێک لە ڕێبەرایەتی ئەو حیزبە شەهید و، بریندار کران و، ئەوەش تووڕەیی و خەمباری خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە.