ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری هه‌ردێ‌و زیاد ده‌کا‌و بارودۆخی ژیانیان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ له كه‌مپه‌كاندا خراپتر ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی كومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری له ٤ میلیۆن كه‌س تێپه‌ڕیوه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه تا ئێستا ته‌نیا سه‌دی ٢٤ی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌یان بۆ دابین كراوه.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه له‌م ٤ میلیۆن په‌نابه‌ره زیاتر له یه‌ك میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌سیان له وڵاتی توركیه، زیاتر له یه‌ك میلیۆن كه‌سیان له وڵاتی لوبنان و نزیك به ٧ هه‌زار كه‌سیان له وڵاتی ئۆدرۆن جێگیر كراون‌و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ڕوویان له وڵاتانی عێراق، میسر‌و وڵاتانی باشووری ئافریقا كردوه.
كومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زیاتر له 7 میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سیش له نێوخۆی سووریه ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێ‌هێشتوه‌و له‌سه‌ر خاکی خۆیان ئاواره‌بوون؛ ئه‌مه له حاڵێك دایه كه 270 هه‌زار كه‌سیش داوای په‌نابه‌رییان له وڵاتانی ئورووپا كردوه.
له نێو وڵاتانی ئورووپایی‌دا سوئێد بۆ وه‌رگرتن‌و داڵده‌دانی په‌نابه‌ری سووریه له ئاستی یه‌كه‌م دایه‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپاش به‌رعۆده‌ی وه‌رگرتنی 60 هه‌زار په‌نابه‌ر بووه.