رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی سێبتامبری ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەراسەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ نارەزایەتی دەربڕین و لەقاودانی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەحکوم کردنی ئەو کردەوە دژە مرۆڤانەی بەرامبەر گەلی کورد و رۆلە خەباتکارەکانی ئەنجام دەدرێ، لە لایەن ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە دانمارک و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردێکان خۆپێشاندانێک رێکخرا و رێژەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان تێیدا بەشدار بوون، ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی شەممە ٩ی سێبتامبر هەر ئەو لایەنانە خۆپێشاندانێکی دیکەیان لە ناوەندی شاری کۆپێنهاگ ئەنجام دابوو و بریار وایە لە رۆژی شەمەی داهاتوودا پرسەیەکی هاوبەش بۆ قووربانیانی کارەساتەکەی قەڵای دێموکرات و لە سێدارەدانی بە ناحەقی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد بەرێوە ببەن.
سەرەتا خۆپێشاندەران مەودایەکی یەک چارگەیان بە رێپێوان بە وتنەی درووشم دژی کۆماری ئیسلامی و بۆ پشتگیری لە شۆرشە رەواکەیان بەرەو سفارەتی کۆماری ئیسلامی لە دانمارک بڕی کە بە ئاڵای رەنگینی نیشتمان سەفی خۆێان ڕازاندبۆوە.
پاش گەیشتن بۆ بەر دەرگای سەفارەتی ئێران، لە لایەن بەرێوبەرانی خۆپێشاندانەکە بەخێرهاتنی بەشداران کرا و کوورتەیەک لە ئامانجی خۆپێشاندانەکە باس کرا و بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گەلەکەمان گردبوونەوەکەیان رەسمی کرد و لە یەکەم بڕگەی خۆپێشاندانەکە پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە دانمارک و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردێکان بە زمانی کوردی و بە دانمارکی خوێندرایەوە.
خۆپێشاندانەکە بە وتنەوەی درووشم بە زمانی کوردی، دانمارکی، فارسی و ئینگلیسی و خوێندنی سروود و خوێندنەوەی پەیامی چەند لایەنێک بۆ ماوەیەکی زۆر درێژەی بوو تا برگەی کۆتایی کە خوێندنەوەی قەتعنامەی خۆپێشاندەران و حیزب و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتێکان و کەسایەتێ سەربەخۆکانی بەشدار لە خۆپێشاندانەکە بوو و بە زمانی کوردی و بە زمانی ئینگلیسی روو لە کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکان و دەوڵەتانی خاوەن هەڵوێست خوێندرایەوە.
خۆپێشاندانەکە بە زایەڵەی دەنگی “یەکگرتن-سەرکەوتنەی” بەشداربوان و بە خوێندنەوەی سروودی ئەی شەهیدان کۆتایی پێ هات.
ئەو لایەنانەی پەیامیان خوێندەوە و برووسکەیان ناردبوو بریتینە لە:
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
رەوەندی کورد لە دانمارک
یەکیەتی ژنانی رۆژئاوای کوردستان
رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە).