فیدراسیونی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ڕه‌خنه‌ی له بابه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بوون به نیسبه‌ت نه‌هێنانه به‌ر باسی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، له ڕه‌وتی دانووستانه ناوكییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و زلهێزه گرتوه.
فیدراسیونی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ڵێ: ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه له حاڵێك دایه كه یه‌كیه‌تیی ئورووپا، فێدراسیۆنی مافی مرۆڤ، ناوی پیلای كۆمیسێری به‌رزی پێشووی مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باقی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، چه‌ندین جار داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه له دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی مرۆڤیش بگونجێندرێن.
عه‌بدولكه‌ریم لاهیجی، سه‌رۆكی فێدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ڕۆژاوا له هێندێك بواره‌وه باشه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ببێته هۆی كۆتاییهێنان به گه‌مارۆكان، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌م بوون له ئاست نه‌گونجاندنی مافه‌كانی مرۆڤ له دانووستانه‌كاندا هه‌لێكی له‌كیس چوویه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیشه كه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر بارودۆخی خه‌ڵكی ئێران داده‌نێ.
فیدراسیونی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه وتووێژه ناوكییه‌كان‌و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی سیاسیی ئاشكرا له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هێندێك لایه‌ن وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئاشتیخواز باس له ڕووحانی بكه‌ن. فێدراسیۆن ده‌ڵێ ڕووی ڕاستی مه‌سه‌له‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نیشان ده‌دا، چونكی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له‌وه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی هاتۆته سه‌رکار، هیچ باشتر نه‌بووه.
ئه‌م ناوه‌نده‌ی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ ڕایه‌گه‌یاندوه که بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا خراپتر بووه، ئه‌گینا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌اهاتووه، چونکی سه‌ركوتكرانی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌و پێشێلكرانی ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤ هه‌روا به‌رده‌وامه. هه‌ڵاواردن به‌دژی ژنان‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینییه‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر هه‌ست پێ ده‌كرێ‌و ڕێوشوێنه‌كانی دادڕه‌سیی له‌بابه‌ت زیندانییان، به تایبه‌تی زیندانییانی سیاسی‌و عه‌قیده‌تی ڕه‌چاو ناكرێ.