وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان، ئێران كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به پێكهێنانی نائه‌منی له ناوچه‌و پێوه‌ندی گرتن به داعشه‌وه تاونبار كردووه‌و گوتوویه‌تی عه‌ره‌بستان ڕێگری له په‌ره‌پێدانی كاریگه‌ریی ئێران له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌كا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان، ئێران به به‌رپرسی ئاڵۆزییه‌کان له ناوچه‌و به هاوكاری داعش ناوبردوه و ده‌ڵێ عه‌ره‌بستان پێش به كارتێكه‌ریی ئێران له ناوچه‌دا ده‌گرێ.
عادڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌بیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان که له سه‌فه‌ری خۆی بۆ وڵاتی ئۆڕدۆن‌و له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتای ئۆڕدۆنیی خۆی سه‌باره‌ت به گۆڕانكاریی ناوچه‌و به تایبه‌ت بارودۆخی وڵاتانی وه‌ك سووریه، عێراق‌و یه‌مه‌ن قسه‌ی كرد؛ ئێرانی به ئاژاوه‌گێریی له ناوچه‌دا تاوانبار كرد.
عادڵ ئه‌لجه‌بیر گوتی، سیاسیه‌تی عه‌ره‌بستان له‌باره‌ی عێراق ڕوونه‌و پشتیوانی له ریفۆرمی سیاسی له چوارچێوه‌ی له‌به‌ر چاوگرتنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كاو باوه‌ڕی به یه‌كیه‌تیی عێراق هه‌یه‌و به‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یهه‌وێ ئێران له‌م باره‌یه‌وه له عێراق دوور بخاته‌وه. ناوبراو ئێرانی وریا کردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ له ناوچه‌دا ئاژاوه بگێرێ، نابێ تێچووی ئه‌م كار‌و كرده‌وانه‌ی له‌سه‌ر حیسابی عه‌ره‌بستان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان وه‌ك نموونه ئاماژه‌ی به عه‌مه‌لیاتی نیزامیی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن كرد‌و گوتی ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌بستان ده‌یكا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارتێكه‌ریی ئێرانه‌و له ئاكامدا ئاماده‌بوونی ئێران له هێندێك ناوچه‌ی یه‌مه‌ن ڕوو له كه‌مییه. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ڕێگری له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری جیهانی عه‌ره‌ب.
عادڵ ئه‌لجه‌بیر هیوای خواست كه پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ دراوسێ عه‌ره‌به‌كانی وه‌ك عه‌ره‌بستان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری‌و ده‌ستێنه‌وه‌ردان له كاروباری یه‌كترو ڕێزگرتن بێ. ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه ماوه‌ی 35 ساڵه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان له ئێران بینیوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی هێرشبه‌رانه‌و ده‌ستدرێژییه‌ك له ناوچه‌که‌دا بووبێ، كاری ئێران بووه نه‌ك عه‌ره‌بستا