ڕێکخراوی خەڵکی کرمانجی خوراسان ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانان و پاش مووشەکبارانی بنکەی سەرەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن ڕژێمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی کە بەداخەوە دەیان سەهید و برینداری لێکەوتەوە ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە جتنایەتکارانەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرەخۆشی لە حیزبی دیموکرات و ماڵباتی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان کردووە.
لەبەشێک لەو بایاننامەیەدا هاتووە: خەڵکی کوردستان لە سەرەتای شۆڕشی ٥٧ی هەتاوییەوە تا ئەمڕۆ بۆ ماوەی چل ساڵە کە لە شەڕێکی نابەرانبەر بە دژی حکومەتی مەلایانی دواکەتوو دان و لە بەرانبەر هێرشی درندانەی هێژەکانی ڕێژیم بەرگری ڕەوا لەخۆیان دەکەن.
لەبەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە بە کوشتاری بەندییە سیاسییە کوردەکان هاتووە: دادگایی ناعادیلانە و شاراوە و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ چالاکانی مەدەنی، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ژینگە و خەڵکی بێتاوان لە کوردستان، لەژێرپێنانی هەموو یاسا و ریساکانی پەسندکراوی نێودەوڵەتیە و ئەو ڕێژیمە بەشێوەی ڕەمەکی و بۆ دامرکاندنی قین و بوغزی خۆی لاوانی کورد لەسێدارەدەدا.