محه‌ممه‌د عهبدولبهختو حوسێن شابویی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد له ڕۆژانی ڕابردوودا له زیندانی ورمێ ئازاد کران.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران به‌هۆی لارینه‌بوونی به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ ئازابوونی به‌مه‌رجی ئه‌و دوو زیندانییه سیاسییه، ئه‌وان له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا ئازاد کراون.
محه‌ممه‌د عه‌بدولبه‌خت چالاکی سیاسیی کوردئ خه‌کی شنۆ ساڵی ڕابردوو ده‌سبه‌سه‌رو به تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا که دوای کێشانی زیاتر له نیوه‌ی حوکمه‌که‌ی به‌مه‌رج ئازاد بووه. هه‌روه‌ها حوسێن شابوویی که ئه‌ویش به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌سبه‌سه‌رو سزای ساڵێک زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، دوای کێشانی ماوه حوکمه‌که‌ی ئازاد بووه.
شایانی باسه ئه‌وه یه‌که‌مجاره که به‌رپرسانی دادستانیو زیندانی ورمێ دژایه‌تیی ئازادیی به مه‌رجی چه‌ند زیندانییه‌کی سیاسیی کورد ناکه‌ن.