لە درێژەی پشتیوانیی بانگەوازی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوازدە چالاکی مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی ڕٶژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کران.
لە شاری سنە دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی ” خالید حوسێنی” و ” موزەفەر ساڵح نیا” و “موختار زارعی” چالاکی مەدەنی دەسبەسەر کران. هەروەها “سۆران دانیشوەر”، “موسلیم بەهرامی”، “ئارام فەتحی”، “محەممەد ئێزکات”، “دلێر ڕۆوشەن”، ئەحمەد تەبیرە” و “نەوشیرەوان ڕەزایی” لە شاری مەریوان و دوو چالاکی دیکەش بە ناوەکانی “خالید گەنجی” و “ڕەشید ناسرزادە” خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دوای ئەوەیکە بەدەم داواکاریی حیابەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەڕ مانگرتنی سەرانسەری دەسبەسەر کراون.
لە دوای ئەوەیکە لە 17ی خەرمانان و مووشەکباران کرانی قەڵای دێموکڕات و لەلایەکی دیکەشەوە لە سێدارە درانی سێ کورد بە ناوەکانی ڕامین حسێنپەناهی و لقمان و زانیار مورادی لە گرتووخانەی کەرەج، حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بانگەشەی بەڕێوەبردنی چالاکییەکی مەدەنییانە بە داخستنی دووکانەکان و مانەوە لە ماڵەکاندا ڕێککەوتن و هەر لەو پێوەندییەشدا چالاکانی سیاسی و مەدەنیی سارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی خۆیان لەم بانگەوازە دەربڕی.