کاتژمێر ٤و ٤٠ خولەک بە کاتی واشنگتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڕێز مستەفا شەڵماشیی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست سەردانی ئەو وڵاتە کردووە، لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی پانۆرامای کاناڵی ئێن ئاڕ تی، بەشداری کرد و ڕاوبۆچوونی خۆی سەبارەت بە دانووستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ٥+١ خستە ڕوو.