ڕه‌وشی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا هه‌یه وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی بۆ هێنانه ئارای گۆڕانکاری زیاتر کردووه.
ئایا ئه‌م گۆڕانکاریانه کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه؟
موسته‌فا شه‌ڵماشی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ده‌ر نابێت له‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ناوچه‌که‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێن بێنه دی، وه‌ک ده‌ڵێت گه‌ر ئێران وه‌ک وڵات له کۆماری ئیسلامی جیا بکه‌ینه‌وه ئه‌وا له‌و وڵاته‌دا تواناییه‌کان زۆر هه‌ن که ئێران له ناوچه‌که‌دا بکه‌نه وڵاتێكی زۆر پێشکه‌وتوو که ڕۆڵێکی گه‌وره‌شی هه‌بێت له گه‌شه کردنی زیاتری ئابوری ناوچه‌که‌دا.
به‌ڕێز شه‌ڵماشی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر چاوێک له ئۆپزسیۆنی ئێرانی بکه‌ین به تایبه‌تی ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه، تا ئێستا نه‌یتوانیوه په‌یامی خۆی له‌سه‌ر ڕووداوه هه‌نوکه‌ییه‌کانی خاوه‌رمیانه به باشی بگه‌یه‌نێت و نه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو نه‌شیتوانیوه ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆ ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانی کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی بدات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شه‌ڵماشی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆنی کورد له ڕۆژهه‌ڵات له ناو خۆیاندا یه‌کبگرن ئه‌وا بێ هیچ کێشه‌یه‌ک ده‌توانن بڵێن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستین و خه‌ڵکیش پشتیوانی لێده‌کات، وه‌ک ده‌ڵێت هه‌موو گله‌ییه‌کی خه‌ڵکیش له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یه بۆچی یه‌کناگرن.
موسته‌فا شه‌ڵماشی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت “هه‌موومان له هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا، ته‌نانه‌ت له هه‌موو وتووێژهکانیشدا ده‌ڵێین ئاماده‌ین بۆ یه‌کگرتن، به‌ڵام ڕووینه‌داوه، پێم وایه تا ئێستا ئێمه نه‌مانتوانیوه زاڵ بین به‌سه‌ر کولتورێکدا که لێکدابڕانه‌کانی بۆیان هێناوینه‌ته ئاراوه.”
بۆ بیستنی ئەو وتووێژە کرتە لەو لەو لێدەرەی خوارەوە بکە