له حاڵێكدا كه دیپلۆماته ئێرانییه‌كان له وییه‌ن سه‌رقاڵی وتووێژ بۆ لابردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یانن، له تاران، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای په‌ره‌پێدانی توانای مووشه‌كیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كا.
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، سیاسه‌تی گشتیی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می پەرەسەندنی ئێرانی به حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكکۆماری وڵات ڕاگهیاندوەو په‌ره‌پێدانی توانای مووشه‌كی یه‌كێك لە بڕگە سەرەکییەکانی ئەو بەرنامەیەیە، ئه‌مه‌ش له حاڵێك دایه كه لابردنی گه‌مارۆكانی چه‌كۆچۆڵ یه‌كێك له كێشه‌كان نێوان ئێران‌و ولاتانی ڕۆژاوا له وتووێژی ناوكییه.
كاربه‌ده‌ستێكی ڕۆژاوا به هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرزی ڕاگه‌یاندوە كه تیمی دیپڵۆماسیی ئێران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەو گهمارۆیانە دەکەن كه پێوه‌ندییان به مووشه‌كه بالستیكهكانو هاورده‌ی چه‌كوچۆڵ بۆ ئێران هه‌یه، بەڵام ڕۆژئاوا پێملی ئەم داوایە نابێ.
عه‌باس عێراقچیش گوتبووی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر گه‌مارۆ ئابووری‌و ماڵییه‌كان گەڵاڵەی كۆبهندیان داڕشتوە، به‌ڵام گه‌مارۆكانی سه‌ر چه‌كۆچۆڵی ئه‌م وڵاته هەروا كێشه‌ی له‌سه‌ره.
بڕیارنامه‌ی ١٩٢٩ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ٥ ساڵ له‌وه‌پێش په‌سند كراوه، هەمو وڵاتانی دنیا پێمل دەکا کە ناردنی ٨ جۆر چه‌كی قورسی وه‌ك تانك، ماشێنه زرێهییهكان، فڕۆكهشهڕ كه‌ره‌كان، كۆپتێره هێرشبه‌ره‌كان، پاپۆڕه نیزامییهكانو سیستمی مووشه‌كی بۆ ئێران قەدەغەیە.
هه‌مان سه‌رچاوه له زمان كاربه‌ده‌ستێكی پله‌به‌رزی ئامریكاییه‌وه ڕایگه‌یاندوه كه گه‌مارۆكانی سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالستیكی و فرۆشتنی چه‌كوچۆڵی كلاسیك به ئێران، له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ڵناوه‌شێنه‌وه.