به‌پێی “به‌ڵگه‌ی مردنی” پێوه‌ندیدار به عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاری، ڕۆژی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ئەو دوو برا کوردە سه‌رله به‌یانیی ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٣ بووەو بۆ هه‌ركام له‌م دوو برا ئیعدامکراوە بڕی ٥٣٠٠٠ تمه‌نیان لە بنەماڵەکانیان وەرگرتوە.
ستاندون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، حه‌بیب و عه‌لی ئه‌فشاری دوو به‌ندكراوی سیاسیی كورد دوای جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامەکانیان كاربه‌ده‌ستانی زیندان و ئیتلاعات بۆ هه‌ر كام له‌م ئێعدامكراوانه بڕی ٥٣٠٠٠ هه‌زار تمهنیاب بابه‌تی شیرینی بۆ کاربەدەستان‌و په‌تی ئێدام له بنه‌ماڵه‌كه‌یان ستاندوه.
عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاری دوو برای زیندانی له‌گه‌ڵ ٤ كه‌سی دیكه له به‌ندی ١٢ زیندانی ورمێ، له ڕۆژی ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٣، بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه‌و به‌ڵگه‌ی نوێی پێوه‌ندیدار به “به‌ڵگه‌ی فه‌وتی” ئه‌وان ده‌ریده‌خا کە ڕۆژی ٣٠ ی ڕێبه‌ندان لەداردراون.
ئه‌م دوو برایه سه‌ره‌تای ساڵی ٣١٩٠ له لایه‌ن سپای پاسداران‌و هێزه‌كانی وەزاره‌تی ئیتلاعات له شاری بۆكان‌و مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌رو و پاش ٧٥ ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس له گرتنگه‌كانی ئیتلاعاتی مههابادو ورمێ، له لایه‌ن دادگای ئینقلاب له شاری مه‌هاباد به‌تاوانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و ئه‌ندامەتی لە حیزبێکی کوردی‌دا حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.