بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٢ ی پووشپەڕ، ساڵرۆژی شەهید بوونی دوکتور قاسملووو هاوڕێیانی لە شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغی کراوەو یادو بیرەوەریی شەهید قاسملوو بەرز ڕاگیراوە.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە نووسینی دروشمو بڵاوکردنەوەی تڕاکتی تەبلیغی لە شەقامەکانی خەییام، فیڕدەوسیو سێڕای بڕق یادو بیرەوەریی شەهیدانی ڤییەن بەرز ڕاگیراوەو سیاسەتی تێرۆری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کراوە.
ئەو چالاکییە لە کرماشان لە حالێکدا کراوە کە هێزە ئینتیزامییەکانو ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە گەشتی بەردەوام شەقامو شوێنە گشتییەکانیان بە توندی خستبووە ژێر چاوەدێری.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب سەبارەت بەو چالاکییەی شانە نهێنییەکانی لە کرماشان سڵاوی بۆ ناردوونو دەسخۆشانەی لێکردوون.