شارۆچکەی عەین عیسای باشووری گرێ سـپی بە تەواوی لە چەکدارانی داعش پاک کرایەوە.
پاش ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێـک چەکداری داعش توانیبوویان بچنە نێو ئەو شارۆچکەیە، هێزەکانی پەیەگە توانییان ئەو شارۆچکەیەیان لە چنگ دەربێننەوە.
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە پاش هەڵمەتێـکی گەورەی هێزەکانی یەپەگەو هێزەکانی دیکەی بورکان ئەلفوراتو بە هەماهەنگیـیەکی باش لەگەڵ هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، توانرا ئەم شارۆچکە سـتراتیژیـیە لە باکوری شاری ڕەققە ڕزگار بکرێ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هەرچەندە داعش هەوڵی دابوو بە تەقاندنەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئەو هێرشە ڕابگرێ، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان داعش بە دەیان کوژراو و برینداری هەیە و زیاتر لە ٦٥ تەرمی لە شارۆچکەکە بەجێهێشتووەو هەروەها ژمارەیەکی زۆری برینداریشی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ڕەققە کراون.