• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بوونی ٥ میلیۆن‌و ٦٧٠ هەزار كچ‌و ژنی سەڵت لە ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/07/09
جۆری بابەت: ئێران

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان كە لە پێوەندی لەگەڵ ژمارەی ژنانی سەڵت لە كۆمەڵگای ئێراندا بڵاو بۆتەوە، ١١ میلیۆن‌و ٧٩٠ هەزار ژن لەم تەمەنە دان كە وەك تەمەنی گونجاو بۆ شوو كردن واتە ” لە نێوان ١٥ تا ٢٩ ساڵ”دا پێناسە كراوە، لەم بەینەشدا ٥ میلیۆن و ٦٧٠ هەزار كەسیان ئێستاش هەر سەڵتن.
هەروەها باس لە بوونی ١٢ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار پیاویش كراوە كە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا ٣٤ ساڵ دایەو، لەنێو ئەم پیاوانەشدا ٥ میلیۆن و ٥٧٠ هەزار كەسییان هەر بە ڕەبەنی ماونەتەوە.
نەبوونی بارودۆخی ئابوورییەکی باش، گۆڕانکاریی پێوەندییە جنسییەکان‌و تێپەڕینی كۆمەڵگا لە کۆمەڵگایەکی سوننەتییەوە بەرەو مۆدێرنیتە لەم هۆكارانەن كە بەڕای كارناسانی كۆمەڵایەتیی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەڵت‌و ڕەبەنەکان لە كۆمەڵگادا.
ئەمانوڵڵا قەرایی موقەدەم، كۆمەڵناس‌و مامۆستای زانكۆ وێڕای ئاماژە بە كاریگەریی ئابووری لە سەر پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش گوتی: هۆكاری بەرزبوونەوەی تەمەنی ژنهێنان‌و زۆربوونی ڕێژەی كچانی سەڵت، بۆ ئامادە نەبوونی بەستێنی لەبار بۆ پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش لە كۆمەڵگا‌و سەختکردنی ئامادەكارییەكانی زەماوەند دەگەڕێتەوە.
بەقسەی ناوبراو، بێكاری، نەبوونی توانای ئامادەكاری بۆ دەسپێكی ژیانی هاوبەش، خەرج و تێچووەكانی ژیانی هاوسەریەتی دەبنە هۆی نیگەرانیی كوڕان لەپێكەوەنانی ژیانی هاوبەش و بەم پێیەش كە ئەركی پێكەوەنانی ژیانی هاوسەریەتی هەر لە سەر شانی پیاوەكانە، هەر بۆیە دەبێ ئەوان لەم بوارەوە بڕیار بدەن.
ئەم كۆمەڵناسە پشتڕاستی كردەوە: كاڵبوونەوەی ڕوحی ئەرك وەخۆگری لە كوڕەكاندا یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی بەرز بوونەوەی ڕێژەی سەڵتەكانی كۆمەڵگایە. كۆمەڵگای ئێران لاوەكانی فێر نەكردووە كە ئەرك وەخۆگر بگرن و لەسەر پێی خۆیان ڕاوەستن، ئەوەش وای لێ كردوون لە ژنهێنان بترسێن.
قەرایی موقەددەم هەروەها ئاماژەی بە ٤ هۆكاری گرینگی دیکە لە بەرز وونەوەی ڕێژەی سەڵتەكانی كۆمەڵگا كرد و گوتی: ٤ هۆكاری گرینگ كاریگەری لەسەر بەرز بوونەوەی تەمەنی پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش داناوە، ئەمڕۆكە زۆربەی لاوان خوێندكارانی زانكۆكانن كە ئەم قۆناغەش پێویستی بە ٤ ساڵ كات هەیە، پاشان دەبێ كوڕان ٢ ساڵ بچنە سەربازی‌و دوای ئەوەش ٢ ساڵی دیكەشیان پێویستە تا كارێكیان دەست كەوێ. هەر بۆیە دەرس خوێندن، سەربازی كردن‌و دۆزینەوەی كار و شوغڵ سێ هۆكاری گرینگن كە لاوەكان لە پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش دوور دەخەنەوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێ هۆكاری چوارەمیش گۆڕینی پێوەندییە جینسییەکان لە کۆمەڵگایە. ئازادیی زیاترو گۆڕانی پێوەندییەكانی نێوان كچ‌و كوڕ بۆتە هۆی ئەوەی كە ئەوان بۆ دابینكردنی پێویستییە جنسییەكانیان زۆر حەوجێ بە زەماوەند كردن نەبن.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist