خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خەرمانان بەرامبەر ١٢ی سێپتەمبر، لە شارەکانی: بانە، سەقز، مەریوان، سنە، مهاباد، شنۆ، پیرانشار، بۆکان، پاوە و.. ماگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و دووکان و بازاڕیان داخست و لە ڕۆشتن بۆ سەرکار و چوونەدەرەوە خۆیان پاراست و لە ماڵ دانیشتن.
بەپێی هەواڵێک کە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەدەستمان گەیشتووە لە بەیانییەوە هەتا ئێستە شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان، سنە، مهاباد، شنۆ، پیرانشار، بۆکان، پاوە و..
مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند. لەسەر داوای چالاکی مەدەنی لە نێوخۆی کوردستان و ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پێشاندانی ناڕەزایەتی بەدژی مووشەکبارانکردنی قەڵای دیموکرات و ئێعدامکردنی زیندانیانی سیاسی کورد ئەمڕۆیان وەکو ڕۆژی مانگرتنی گشتیی لە کوردستان ڕاگەیاندبوو کە داوایان کردبوو خەڵک لە ماڵی خۆیان نەیەنەدەرەوە و ناڕەزایەتییەکی مەدەنیانە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران بنوێنن کە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بەدەم ئەم بانگەوازەوە هاتن و بە داگیرکەریان سەلماند قەڵای دیموکرات لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ناتوانێ بەئێعدامکردنی لاوانی کورد، شۆڕشگیڕانی نەتەوەکەمان چاوترسێن بکات.